نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هاکان فیدان و ئیبراهیم کاڵن کۆبووەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنقەرە، لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوە و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای میتی تورکیا کۆبووەوە.
چوارشەممە 16ـی تشرینی یەکەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و لەگەڵ لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوە و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای میتی تورکیا کۆبووەوە.
له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، دڵشاد شهاب، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياند: نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، چوارشه‌ممه 2024/10/16 به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته ئه‌نقه‌ره و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا كۆده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌ردوولا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن و ده‌رباره‌ى چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.