پۆلیسی هەولێر: ئەو کەسەی تەقەی هەرەمەکی کردبوو دەستگیر کرا

پۆلیسی هەولێر
پۆلیسی هەولێر

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: ئەو کەسەی ماوەیەک پێش ئێستا لە هۆتیلێکی شاری هەولێر بەشێوەیەکی هەرەمەکی تەقەی دەکرد، دەستگیر کرا و ڕووبەڕووی یاسا کرایەوە.

دووشەممە 23ـی کانوونی یەکەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی لە ڕێککەوتی 19ـی تشرینی دووەمی 2024، تۆمەتبارێکی خەڵکی دەرەوەی شاری هەولێر بەناوی (ا. ش. س) لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری هەولێر بە شێوەیەکی هەڕەمەکی تەقەی کردبوو، لە ئەنجامدا دوو (سکیوریتی) زامدار بوون، تۆمەتبار هەڵات بۆ دەرەوەی شاری هەولێر، پاش فشاری هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی کانوونی یەکەمی 2024،  تۆمەتباری ناوبراو خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر کرد.
پۆلیسی هەولێر دەڵێت: هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر دڵنیا دەکەینەوە، هەرکەسێک هەوڵی نانەوەی پشێوی و تێکدانی ئارامیی شار بدات، دەستگیر دەکرێت و ڕادەستی دادگا دەکرێت.