ماکرۆن: 26 وڵات پابەندبوونە بە دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئۆکرانیا

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا

سەرۆکی فەرەنسا دووپاتی کردەوە، ئەگەر مۆسکۆ ئاشتی لەگەڵ کیێڤ ڕەت بکاتەوە، وڵاتە ئەورووپییەکان بە هەماهەنگیی ئەمەریکا سزای نوێی بەسەردا دەسەپێنن. دەشڵێت: 26 وڵات پابەندبوونە بە دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئۆکرانیا.

پێنجشەممە 4ـی ئەیلوولی 2025، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئۆکرانییەکی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسک، لە پاریس، گوتی: 26 وڵاتی جیهان بەڵێنیان داوە لە ڕێگەی وشکانی، دەریایی و ئاسمانی بەشدار بن لە دەستبەرکردنی ئاسایشی ئۆکرانیا.

سەرۆکی فەرەنسا، ئاماژە بەوە دا، له‌ باره‌ی دابینكردن و ده‌سته‌به‌ریی ئاسایشی ئۆكرانیا به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ ترەمپ كردووه‌ و زۆر به‌ كورتی و به‌ پوختی له‌ ڕۆژانی داهاتوو ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ ده‌رده‌كه‌وێت و به‌ پشتیوانیی ئه‌مه‌ریكا دوایین هه‌نگاوه‌كان له‌م باره‌وه‌ دەنرێن.

گوتیشی: ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و پۆڵەندا، لە نێو ئەو 26 وڵاتە بەشداربووەدان کە ئامادەیی خۆیان نیشان داوە، بۆ ڕاهێنانپێکردنی سوپای ئۆکرانیا یان بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئۆکرانیا.

ماکرۆن لە درێژەی قسەکانیدا هۆشداریی دەداتە ڕووسیا و دەڵێت: ئەگەر مۆسکۆ ئاشتی لەگەڵ کیێڤ ڕەت بکاتەوە، وڵاتە ئەورووپییەکان بە هەماهەنگیی ئەمەریکا سزای نوێی بەسەردا دەسەپێنن.

زێلێنسکی ستیاشی هەوڵەکانی 26 وڵاتە ئەورووپییەکە دەکات

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی، گوتی: کیێڤ و هاوپەیمانەکانی لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان هەیە لەسەر چوارچێوەیەکی گشتی بۆ گەرەنتییە ئەمنییەکان.

هاوکات باسی لەوە کرد، ڕەشنووسەکانی پەیوەست بەو گەرەنتییە ئەمنییانە لە قۆناغی ئامادەکردندان لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە ڕازی بوون لەسەر بەشداریکردن.

ئاماژەی بەوە کرد، بوونی سوپایەکی بەهێزی ئۆکرانیا لە ناوەڕۆکی هەر پابەندبوونێکدا دەبێت، هەروەها داوای لە کۆمپانیاکانی بەرگریی ئەورووپا کرد کە بەرهەمهێنان زیاد بکەن.

سەرۆکی ئۆکرانیا ستایشی پابەندبوونی هاوپەیمانە ئەورووپییەکانی کرد بە جێگیرکردنی هێز لە وڵاتەکەیدا بۆ دابینکردنی گەرەنتی ئەمنی لە چوارچێوەی هەر ڕێککەوتنێکی ئەگەری کە کۆتایی بە شەڕی لەگەڵ ڕووسیا بهێنێت،

دەشڵێت: 26 وڵات ڕازی بوون بە دەستبەرکردنی ئاسایشی ئۆکرانیا، پێم وایە ئەمە یەکەم هەنگاوی جیددی و بەرجەستەیە لەم ماوەیەدا.

 
 
Fly Erbil Advertisment