بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی پەردە لەسەر تابلۆی پێشمەرگە لادەبرێت

بە بەشداریی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی شارەوانیی پاریس، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لە ڕێوڕەسمێکدا پەردە لەسەر تابلۆی پێشمەرگە لادەدرێت.

ئەمڕۆ هەینی 5ـی ئەیلوولی 2025، لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لە پارکی 'ئۆندرێ سیترۆێن'، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و ئان هیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانیی پاریس، پەردە لەسەر تابلۆی پێشمەرگە لادەدرێت.

بەم بۆنەیەوە، ئەمڕۆ لە شارەکە، ڕێورەسم و چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچن کە گوزارشت لە ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی پیشمەرگە و گەلی کوردستان دەکەن، هەروەها شاندێکی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک پێشمەرگەی دێرین، کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی لەسەر ئاستی فەرەنسا و وڵاتانی ئەورووپی بەشداریی چالاکییەکان دەکەن.

لادانی پەردە لەسەر تابلۆی پێشمەرگە لە پایتەختی وڵاتێکی وەک فەرەنسا، مانا و مەبەستی گەورەی لە پشتە، کە ناوی پێشمەرگە دێت لە بیرکردنەوەی زۆربەی تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری، ڕۆڵەیەکی ئازا و گیانفیدا وێنا دەکرێت. وەکو پێناسەیەکی سەرەکی بە بەردەوامی باس لەوە کراوە کە پێشمەرگە بۆ نەتەوەکەی خەبات دەکات و ئامادەیە لەو پێناوەدا گیانی خۆی بەخت بکات. 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment