دۆناڵد ترەمپ: دەتوانین کۆتایی بە شەڕی غەززە بێنین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەخت لە ئازادکردنی تەواوی بارمتەکانی ژێر دەستی حەماس، بە یەکجار دەکاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی کۆبووەتەوە و دواتریش لەگەڵ ئیسرائیل کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان، گوتیشی، خەڵکێکی زۆر بەهۆی شەڕەکەوە دەمرن و دەتوانن ئەم شەڕە کۆتایی پێ بهێنن.
دۆناڵد ترەمپ، ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ قەتەر، سعودیە، ئیمارات و شای ئوردن کۆبوومەوە، کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان هەبوو، پێویستە لەگەڵ ئیسرائیلیش کۆببمەوە، ئەوانیش دەزانن من چیم دەوێت.
سەرۆکی ئەمەریکا گوتی: بڕوام وایە، دەتوانن کۆتایی بەم بابەتە بهێنین، خەڵکێکی زۆر دەمرن، ئێمە دەمانەوێت بارمتەکان بگەڕێنەوە، نامانەوێت ئەم هەفتەیە یەک و دوای دوو مانگی دیکە یەکێکی دیکە و دواتر سێی دیکە بگەڕێندرێنەوە، بارمتەیەکی زۆرمان گەڕاندووەتەوە، ئەلیکساندەر و بارمتە ئەمەریکییەکانمان گەڕاندەوە.