رامۆس ناپاكی لە محەمەد سەڵاح كردووە؟

لێدوانێك بە ناوی ئەستێرە میسرییەكە بڵاو دەبێتەوە

رامۆس كاپتنی ریال مەدرید دەستی سەڵاح هێرشبەری لیڤەرپوول رادەكێشێت. چامپیۆنزلیگی 2018
رامۆس كاپتنی ریال مەدرید دەستی سەڵاح هێرشبەری لیڤەرپوول رادەكێشێت. چامپیۆنزلیگی 2018

لێدوانێكی محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی لیڤەرپوول بڵاو دەبێتەوە كە تێیدا بۆ یەكەمجار باسی پێكانەكەی یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید دەكات كە تێیدا سێرخیۆ رامۆس بە توندی شانی راكێشا و ناچاری كرد یاریگە جێبهێڵێت.
لە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی 2018 كە تێیدا ریال مەدرید و لیڤەرپوول رووبەڕووی یەكتر بوونەوە، هەر لە سەرەتای یارییەكە سێرخیۆ رامۆس كاپتنی ئەوكاتی ریال مەدرید بەتوندی بەرەنگاری محەمەد سەڵاح بووەوە و شانی توند راكێشا و تووشی پێكانی كرد و بەهۆیەوە ئەستێرە میسرییەكە لە نێوەی یەكەم بە گریانەوە یاریگەی جێهێشت.

سەڵاح هێرش دەكاتە سەر رامۆس؟
لێدوانێكی محەمەد سەڵاح بڵاوبووەتەوە كە تێیدا دەڵێت: شەوەكەی لە دوای یارییەكە رامۆس بۆ ئەوەی داوای لێبوردنم لێ بكات و بڵێت ئەم رووداوە بە مەبەست نەبوو تەلەفۆنی بۆ كردم، بەڵام نەمتوانی وەڵامی بدمەوە، چونكە هەر لە دەنگیدا هەستم بە خیانەت و ناپاكی دەكرد.
سەڵاح دەڵێت: ئەو شەوە تەلەفۆنی بۆ کردم بۆ ئەوەی بڵێم داوای لێبوردن دەکەم، بە مەبەستیش نەبوو، بەڵام تەنانەت نەمتوانی وەڵامی بدەمەوە، چونکە هەستم بە ناپاکی لە دەنگیدا دەکرد، چونكە من ئەوكات تێگەیشتم هەموو یاریزانەكان بە ڕێزەوە تۆپی پێ ناكەن، هەندێك یاریزان ئامادەن بتخەنە مەترسی بۆ ئەوەی نەدۆڕین.
بە گوێرەی پێگەی گاردیانی بەریتانیا، ئەم لێدوانانەی بەناوی محەمەد سەڵاح بڵاوكراوەتەوە راست نییە و تەنیا وشەكان لێكدراون بۆ فریودانی خەڵك. ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە هەرگیز محەمەد سەڵاح ئەو قسانەی نەكردووە، بەڵكو بەناوی ئەو هەڵبەستراوە.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment