فهرهنسا.. حکوومەتی سیباستیان لێکۆرنۆ پێكهێنرایهوه

فەرەنسا حکوومەتی نوێی سیباستیان لێکۆرنۆی ڕاگەیاند کە 34 وەزیری لەخۆگرتووە.
کۆشکی ئێلیزێ ئێوارەی یەکشەممە 12ـی تشرینی یەکەمی 2025، پێکهاتەی نوێی حکوومەتەکەی سیباستیان لێکۆرنۆ، سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسای ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆشکی ئێلێزێ، پێکهاتەی نوێی حکوومەتەکە، 34 وەزیری لەخۆ گرتووە، پۆستی کاروباری ناوخۆ و پۆلیسی پاریس به لۆران نونێز دراوه، لە کاتێکدا جیرالد دارمانان پۆستی وەزارەتی ناوخۆ و ڕەشیدە داتیش پۆستی وەزیری ڕۆشنبیریی پێدرا.
سەرۆکایەتیی فەڕەنسا ڕایگەیاند: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا ئێوارەی هەینی ڕابردوو، دوای گفتوگۆیەکی زۆر بۆ شکاندنی بنبەستی سیاسی لە فەڕەنسا، سیباستیان لێکۆرنۆی دووبارە وەک سەرۆک وەزیران دەستنیشان کردەوە، دوای چوار ڕۆژ لە دەستلەکارکێشانەوەی.
لێکۆرنۆ لە پلاتفۆرمی "ئێکس" ڕایگەیاند: "ئەرکی پێسپێردراوم قبووڵ دەکەم بەهۆی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی. جەختی لەوەش کردەوە کە حکوومەتی نوێ، دەبێت خۆی نوێ بکاتەوە و هەموو ئەو پرسانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە کاتی ڕاوێژکردن لەگەڵ پارتە سیاسییەکاندا وروژێنران، لە پەرلەمان گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.