سبەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرزەپردی دەروازەی سۆران دەکاتەوە
پرۆژەی بەرزەپردی دەروازەی سۆران، سبەی لە لایەن سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە. پرۆژەکە ڕێگەكانی ههولێر، مێرگهسۆر، ڕواندز و چۆمان بەیەکەوە دهبهستێتهوه.
سبەی دووشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی بەرزەپردی دەروازەی سۆران دەکاتەوە.
پرۆژهكه زیاتر له 33 ملیار و 358 ملیۆن دیناری بۆ تهرخان كراوه، لە کاتێکدا 900 ڕۆژی بۆ دیاریی کرابوو کە تەواو بکرێت، بهڵام ساڵێك پێش وادهی دیاریکراوی خۆی تەواو کرا.
پڕۆژهكه زۆر ستراتیژییه، بە گوێرەی زانیارییەکان، ڕێگەكانی ههولێر، مێرگهسۆر، ڕواندز و چۆمان بەیەکەوە دهبهستێتهوه.
پڕۆژهكه پێكدێت له ڕێگەیهكی سهرهكی دووساید به درێژایی دوو ههزار و 905 مهتر، ههر ساییدێکیش پێكهاتووه له سێ لاین.
سێشەممە، 28ـی ئایاری 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد و بەردی بناغەی چوار پرۆژە کە بریتین لە (ڕێگەی دووسایدی 40 مەتریی هۆڵی بۆنەکان – شەهیدانی ئازادی، پارکی ناوشار، پارکی نیشتمانی و ئۆڤەرپاسی دەروازەی سۆران) دانا.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێوەڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەکان لە گوتارێکدا ڕایگەیاندبوو، "ئێمە هەوڵ و کۆششمان بۆ ئەوە بووە کە وێڕای بارودۆخی سەختی ئابووری و دارایی، پرۆژەکانمان بۆ خزمەتی هاووڵاتییانمان لە سەرجەم دەڤەرەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام بن. بەرنامە و پلانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە تەنیا گرنگی بە شارە گەورەکان نەدرێت ، بەڵکوو پێویستە لە پاڵ ئەوانیشدا شار و شارۆچکەکان گەشە بکەن و دێهاتەکانیشمان ببووژێنینەوە".
