مەسرور بارزانی بۆ کوردستان24: ئەگەر عێراق بۆ دابینكردنی كارهبا داوای هاوکاریمان لێ بکات یارمهتیی دهدهین
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: جیاوازیی ناکات لەنێوان هیچ شار و شارۆچکەیەک و بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو لایەک دەکەن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی تشرینی یهكهمی 2025، لە وەڵامی هۆشمەند سادق، پەیامنێری کوردستان 24، ڕاگەیاند: ئەوەی لە تواناماندایە کردوومانە، بۆ ئەوەی بتوانین سوود لە سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان وەربگرین بۆ دابینکردنی کارەبای 24کاتژمێری، هەروەها وەک دەبینین سەنتەری زۆربەی شارەکان کارەبایان بووەتە 24کاتژمێری.
سەرۆکی حکوومەتی ههرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە دا، بەو قەبارەی دەمانەوێت گاز بەرهەم بهێنین، دەمانەوێت یارمەتی حکوومەتی عێراقیش بدەین، بەتایبەتی لە ناوچە دابڕێنراوەکان بۆ دابینکردنی کارەبا.
هاوکات جەختی لەوە کردهوە، ئەگەر حکوومەتی عێراق بیەوێت دەتوانین یارمەتی بدەین و ئامادەیی خۆمان نیشان داوە.
سەرۆک وەزیران باسی لەوەش کرد، هەموو کوردستان بۆ ئێمە وەکوو یەکە و هیچ جیاوازی لەنێوان هیچ شار و شارۆچکەیەکی کوردستان ناکەین و لە هەر شوێنێک بین پرۆژەمان دەبێت، خوا پشتیوانیمان بێت پرۆژەی زیاتر و باشتر دەخەینە خزمەتی هاووڵاتییانی کوردستان.
مەسرور بارزانی گوتیشی: دەمانەوێت سوودی زیاتر لە گازی سروشتی وەربگرین، بەڵام سەرەتا دەمانەوێت پێداویستییەکانی هاووڵاتییانی کوردستان دابین بکەین، دواتر دەبێتە سەرمایەکی گرنگ بۆ خزمەتکردنی تەواوی هاووڵاتییانی کوردستان.
