كتێبی 'گوتاری فەرمیی بەریتانیای مەزن و شۆڕشی ئەیلوول' چاپ و بڵاوكرایهوه
گوتاری فەرمیی "بەریتانیای مەزن" و شۆڕشی ئەیلوول، 1961 – 1976، ناونیشانی نوێترین كتێبی بڵاوكراوهی دهستهی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستانه و له پێشهكییهك و دوو بەش پێكهاتووه.
كتێبی 'گوتاری فەرمیی بەریتانیای مەزن و شۆڕشی ئەیلوول' له بنهڕهتدا لێکۆڵینەوەیەکی ئەکادیمییە لە پێشەکییەک و دوو بەش و 352 لاپهڕه پێکهاتووە، بە شێوەیەکی گشتیی شیکاری گوتاری فەرمی دیپلۆماسیی دەوڵەتی بەریتانیای مەزن بە پشت بەستن بە ژمارەیەک ڕاپۆرت و نامەی نهێنی دیپلۆماسی بەرانبەر دۆزی کورد لە نێوان ساڵانی 1961 – 1976، دەخاتە ڕوو.
لە چوارچێوەی ئەم شیکارییەدا، وردەکاریی و تێڕوانینی سیاسی و چۆنیەتی کۆکردنەوەی زانیاری و دروستکردنی ڕای گشتی، بڕیاری دەوڵەت و دەستنیشانکردنی ڕەهەندەکان و هەندێک تەوەری گشتی خراوەتە ڕوو، هەروەها شیکاری وشەسازی و ئارگومێنت و مێتافۆری نێو ئەو دەقە نهێنییانە کراوە کە پەیوەندییان بە تێڕوانینی ئەم وڵاتە بە کوردەوە هەیە.
پرۆژەی "دهستهی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان" له پێناو ناساندن، كۆكردنهوه، به دیكۆمێنتكردن و بڵاوكردنهوهی مێژوویی كار و خهباتی پارتی دیموكراتی كوردستان لهسهر پێشنیازیی مهسرور بارزانی له ساڵی 2014 دامهزراوه.
