مەسرور بارزانی و شێخ نەهرۆ جەختیان لە داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کردەوە
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان، جەختیان لە گرنگیی داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ـی تشرینی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شێخ نەهرۆ شێخ محەممەد کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە.

