بەهۆی ئاهەنگگێڕانەوە گرفتی هاتووچۆ بۆ دەنگدەرانی کەرکوک دروست بووە

وێنەی ئەمڕۆ- بەڕێوەچوونی دەنگدانی گشتیی
وێنەی ئەمڕۆ- بەڕێوەچوونی دەنگدانی گشتیی

پەیامنێری کوردستان 24، لە کەرکووک ڕایگەیاند، ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدان بەرزبووەتەوە، بەڵام بە هۆی زۆری بازگە و کۆبوونەوە و ئاهەنگگێڕانی بەشێک لە دانیشتوانی کەرکووک قەرەباڵغیەکی زۆر لە شەقامەکان دروست بووە و کیشەی هاتوچۆی بۆ دەنگدەران دروست کردووە.

سێشەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2025، سۆران کامەران، پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند: بەهۆی زۆری بازگە و کۆبوونەوەی بە شێک لە گەنجان و خەڵک لە کەرکووک بۆ ئاهەنگ گێڕان وایکردووە قەرەباڵغیەکی زۆر لە شەقامەکان و بەردەم بنکەکانی دەنگدان لەو شارە دروست ببێت و دەنگدەران بە سەختی بگەنە ناو بنکەکانی دەنگدان.

گوتیشی: لە دوای نیوەڕۆوە ڕێژەی بەشداری لە دەنگدان لە کەرکووک بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە، تاوەکوو کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ ڕێژەکە نەگەیشتبوە 30٪، بەڵام بەهۆی هەڵمەتی ڕاگەیاندنەکان و بەرپرسان بۆ بەشداریکردنی خەڵک لە دەنگدان ڕێژەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەزربووەتەوە تاوەکوو ئێستا 40٪ـی تێپەڕاندووە.

ڕاشیگەیاند: سەرەڕای گرفتیەکانی هاتوچۆ لەو بنکەیەی سۆران ڕووماڵی لێدەکات، لە کۆی سێ هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە زیاتر لە دوو هەزاریان دەنگیان داوە، هەروەها هاووڵاتیان داوا دەکەن خەڵکی کەرکووک بەشدارییەکی بەرزیان هەبێت بۆ ئەوەی کورد سەربکەوێت، چونکە شارەکە کێشەی لەسەرە پێویستی بە دەسەڵاتێکی کوردی خۆماڵی هەیە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 07:00 بەیانی لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستی پێ کرد، بە گوێرەی ئامار و تۆمارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق زیاتر لە 20 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، کە زیاتر لە دوو ملیۆن و 800 هەزار دەنگدەر لە هەرێمی کوردستانن.

بڕیارەی پرۆسەی دەنگدان تاوەکوو 6:00ی ئێوارە بەردەوام بێت و دوای ئەو کاتە ئامێرەکانی دەنگدان بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی لە کار دەکەون

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment