پلانی ریال مەدرید بۆ مێرکاتۆی زستانە ئاشکرابوو
ناوی ئەو یاریزانانە ئاشکرابوو کە بۆ فرۆشتنن
پلانی ریال مەدرید بۆ بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ئاشکرابوو، ناوی ئەو یاریزانانە یەکلایی کراونەتەوە کە لەلایەن یانە مەدریدییەکەوە بۆ فرۆشتن دانراون.
تۆڕی وەرزشی ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید بڕیاریداوە فران گارسیا و دانی سێبایۆس و رۆدریگۆ بفرۆشێت، یانە ئیسپانییەکە بڕیاریداوە گوێ لە هەموو ئەو ئۆفەرانە بگرێت کە بۆ فرۆشتنی رۆدریگۆ دێن، چونکە یانەکە بڕیاریداوە دەستبەرداری هێرشبەرە بەڕازیلییەکە بێت کە 30 یارییە لەسەریەک بە درێسی ریال مەدرید گۆڵی نەکردووە.
ئاتلێتیک ئاشکراشیکردووە، فران گارسیا بووەتە بژاردەی سێیەمی بەرگری چەپی ریال مەدرید و دانی سێبایۆسیش هاوینی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە کۆتایی دێت و مەدریدییەکان بڕیاریان داوە دەستبەرداری بن، لەکاتێکدا هاوینی رابردوو دێبایۆس دەیویست بگەڕێتەوە ریال بێتیس، بەڵام شاهانەکان ئامادە نەبوون دەستبەرداری بن، لۆس بلانکۆس بڕیاریداوە لە مێرکاتۆی زستانە بە خواستن دەستبەرداری ئێندریک بێت و نزیکە بچێتە ریزەکانی لیۆنی فڕەنسی.
ماریۆ کۆرتیگانا پەیامنێری تۆڕی وەرزشی ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید بڕیاریداوە بۆ مێرکاتۆی زستانە سەرنجی لەسەر بەهێزکردنی هێلی بەرگری و ناوەڕاستی یانەکەی بێت، مەدریدییەکان بڕوایان وایە پێویستیان بە ناوەڕاستکارێکی وەکو لوکا مۆدریچ و تۆنی کرووسە، پێویستە بەدوای جێنشینێکی ئەو دوو ناوەڕاستکارەدا بگەڕێن بۆ ئەوەی ئەو ناوەڕاستکارە بتوانێت جلەوی یارییەکان بگرێتە دەست.
ریال مەدرید بەمدواییانە چاودێری کیس سمیت و ئادەم وارتۆن دەکات و دەیەوێت یەکێک لەو دوو ناوەڕاستکارە بگوازێتەوە، مێرەنگی جگە لە ناوەڕاستکارێک دەیەوێت بەرگریکارێکی دڵی بەرگریش بگوازێتەوە، چونکە داڤید ئالابا دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە یانەکە دەڕوات و ئەنتۆنیۆ رۆدیگەریش هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، گەرچی ئامادەیە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە بەڵام هێشتا ریال مەدرید بڕیاری نەداوە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، گواستنەوەی مارک گوێهی و ئوپامیکانۆ بۆ دڵی بەرگری لەلای ریال مەدرید لەپێشینە نین.
گۆزانلۆ گارسیا یەکێکی دیکە دەبێت لەو یاریزانانەی ریال مەدرید ئامادەیە گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵ بکات، کە ئەم وەرزە ئەو هێرشبەرە تەنیا 135 خولەک یاریی کردووە.
