تورکیا پشتیوانی خۆی بۆ حکوومەتی سووریا دووپاتکردەوە

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئەسعەد حەسەن شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە دەوحە کۆبوونەوە و پرسە هەرێمییەکانیان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 7ـی کانوونی یەکەمی 2025، بە گوێرەی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوە دەست ئاژانسی هەواڵی ئەنادولۆ کەوتوون، هاکان فیدان لە کاتی بەشداریکردنی لە23مین کۆڕبەندی دوحە، لەگەڵ ئەسعەد حەسەن شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا، کۆبوویەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، بە بۆنەی 8ـی کانوونی یەکەم، ڕۆژی ئازادی سووریا، پیرۆزبایی لە گەلی سووریا و هاوتاکەی کرد، هەروەها جارێکی دیکە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری، ئاسایش خۆشگوزەرانی خەڵکی سووریا دووپات کردەوە.

لە دیدارەکەدا پرسە هەرێمییەکان تاوتوێ کرا و هەروەها لەبارەی ڕێککەوتننامەی 10ـی ئادار گفتوگۆ کرا.

هاوکات، وەزیرانی دەرەوەی عێراق و تورکیا لە پەراوێزی کۆڕبەندی دەوحە کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر کەمکردنەوەی گرژییە هەرێمایەتییەکانی پەیوەست بە ئێران و پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی سووریا کردەوە، هاوکات فوئاد حوسێن دواین پێشهاتەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقی بۆ هاوتا تورکییەکەی ڕوون کردەوە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل