سەڵاحەددین دەمیرتاش: ئاشتیی بۆ گەلی کورد و هەموو جیهان پرسێكی حەتمییە
هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ڕایگەیاند، ئاشتی چیدیکە بژاردەیەک نییە بۆ گەلی کورد و هەموو گەلانی جیهان، بهڵكو پرسێكی حەتمییە.
سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە له پەیامێکیدا بۆ کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی ڕایگەیاند، ئەو خراپەیەی کە سیاسەتی شەڕ و نایەکسانی و چەوساندنەوە و نكۆڵیكردن کردوویانە، نەک تەنیا جوگرافیای ئێمەی بریندار کردووە، بەڵکو ویژدانیشی بریندار کردووین.
دەمیرتاش ئاماژەی بەوەش کرد، ئاشتی تەنیا بێدەنگکردنی چەک یان دانانی چەک نییە. بەڵکوو ئاشتییەکی ڕاستەقینە بە دادپەروەری و یەکسانی و ئازادی و شکۆمەندانە بە دی دێت.
باسی لەوەش کرد، کاتێک کورد و تورک و هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان خۆیان وەک هاووڵاتی ئازاد و یەکسان ببینن، ئەوکات ئاشتی بە دی دێت.
سەڵاحەدین دەمیرتاش دهشڵێت: کۆمەڵگهی دیموکراسی لەسەر ترس و گومان و فشار بنیاتنانرێت، بهڵكوو لەسەر متمانە و بناغەی دیموکراسیی دهبێت.
هەروەها دەمیرتاش هەڵوێست و بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجهلان بە بوێرانە و گرنگ و مانادار دەزانێت و دەیەوێت دەرفەتی ئەوەی پێ بدرێت کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆمەڵگه قسە بکات.
