بەریتانیا بۆ ئەمەریکا: ئەورووپا بەهێزە

کییەر ستارمەر و دۆناڵد ترەمپ
کییەر ستارمەر و دۆناڵد ترەمپ

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە وەڵامی لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمەریکا کە گوتبووی سەرکردەکانی ئەورووپا لاوازن، ڕایگەیاند، ئەورووپا بەهێزە و لاواز نییە.

کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان لەبارەی لێدوانی سەرۆکی ئەمەریکا، کە سەرکردەی وڵاتانی ئەورووپای بە لاواز وەسفکردبوو، ڕایگەیاند، ئەورووپا بەهێزە و لە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا بەردەوام دەبێت.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گوتی، وڵاتەکەی، ئەورووپییەکان و هاوپەیمانەکانمان بەیەکەوە لە پاڵ ئۆکرانیا دەوەستین و ڕووبەڕووی " دووژمنکارییەکانی ڕووسیا" دەبینەوە.

دوێنێ سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی پۆلیتیکۆ ڕایگەیاندبوو، پێموایە سەرکردەکانی ئەورووپا نازانن چی دەکەن و ئەوان لاوازن، لەگەڵ ئەوەشدا دەیانەوێت لە ڕووی سیاسییە بەشێوەیەکی دروست ڕەفتار بکەن.
هەروەها گوتیشی، بەڕوونی دیارە ڕووسیا بەهێزترە لە ئۆکرانیا و ئێستا کاتی ئەوەیە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئۆکرانیا بەڕێوەبچێت.

 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل