عێراق و ئوردن لە یارییەكی مێژوویی بەیەك دەگەن
ئارنۆڵد پەیامێك بۆ هەڵبژاردە عەرەبەكان دەنێرێت
عێراق له قۆناخی چاره‌كی كۆتایی جامی عه‌ره‌ب رووبه‌رووی ئوردن ده‌بێته‌وه، له‌م یارییه عێراق به‌هۆكاری جیاواز له توانای شەش یاریزانی بێبه‌ش ده‌بێت و ته‌نیا به 16 یاریزانه‌وه ده‌چێته ئه‌م یارییه، گراهام ئارنۆڵد، راهێنەری عێراق سەرسامی خۆی بە جامی عەرەب دەردەبڕێت و دەشڵێت: پێشتر نەمدەزانی لە جیهان دا پاڵەوانێتییەك بە ناوی جامی عەرەب هەیە.
لە چارەكی كۆتایی جامی عەرەب، سبەی هەینی كاتژمێر 17:30ـی ئێوارە هەڵبژاردەكانی عێراق و ئوردن رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە، براوەی ئەم یارییە دەگاتە یاریی پێشكۆتایی پاڵەوانێتییەكە.
عێراق له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان دوو سه‌ركه‌وتن و دۆڕانێكی تۆمار كرد و به پله‌ی دووه‌م گه‌یشته چاره‌كی كۆتایی، ئوردنیش له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی عه‌ره‌ب تاكه هه‌ڵبژارده بوو هه‌ر سێ یارییه‌كه بباته‌وه و به پله‌ی یه‌كه‌م گه‌یشته چاره‌كی كۆتایی.
له‌م یارییه عێراق ته‌نیا به 16 یاریزان به‌شداریی ده‌كات و شەش یاریزانی به هۆكاری جیاواز داده‌بڕێن، شێركۆ كه‌ریم و جه‌لال حه‌سه‌ن و زه‌ید ته‌حسین به‌هۆی پێكان یاریی ناكه‌ن حسێن عه‌لیش به‌هۆی كارتی سوره‌وه داده‌بڕێت و ماركۆ فه‌ره‌جیش رۆژێك پێش جامی عه‌ره‌ب بۆ واژۆكردنی گرێبەستە نوێیەكەی گەشتی ئیتاڵیای كرد و هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی جێهێشت.
لێدوانەكانی گراهام ئارنۆڵد، راهێنەری عێراق
به‌راستی پاڵه‌وانییه‌تی جامی عه‌ره‌ب سه‌رسامی كردووم، ئه‌زموونێكی زۆر گه‌وره بوو بۆ من، به‌تایبه‌تی من له‌م لایه‌ی جیهان نه‌بووم و ئاگاداری ئه‌م جۆره پاڵه‌وانییه‌تییه نه‌بووم، هانده‌ره‌كان زۆر نایابن، رێكخستن و یاریگه و یارییه‌كانیش زۆر ئاستبه‌رزن، هه‌ندێ له هه‌ڵبژارده‌كان ناتوانن به‌شداری مۆندیال بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه بۆ هانده‌ره‌كانی هاوشێوه‌ی مۆندیالی لێهاتووه، تاوه‌كو ئێستا پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی زۆر ناوازه‌یه، بۆ من و عێراقییه‌كانیش ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌بوو، جارێكی دیكه‌ش دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، شانازی به ئاستی یاریزانه‌كانم ده‌كه‌م، به‌ڵام گرینگه هه‌نگاوێكی دیكه‌ش بچینه پێش و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین، رووبه‌رووی ئوردن ده‌بینه‌وه، ئه‌وانیش گه‌یشتوون به مۆندیال، تیپێكی زۆر باشن و رووبه‌رووی كۆمه‌ڵێك ئاڵنگاری گه‌وره ده‌بینه‌وه، بێگومان سڕكران و پێكانی یاریزانه‌كانم كاریگه‌ریان ده‌بێت، به‌ڵام تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر خۆشه بۆ یاریزانه‌كانی دیكه.
ئامارە مێژووییەكانی هەردوو هەڵبژاردە
له مێژوودا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ئوردن 49 یارییان به‌رامبه‌ر یه‌كتری كردووه، عێراق له 29 یاریی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و ئوردنیش ته‌نیا هه‌شت یاریی له عێراق بردووه‌ته‌وه، له دواین پێنج یاریی نێوانیشیان ئوردن له سێ یاریی نه‌یتوانیوه گۆڵ له عێراق بكات، عێراق چوار جار بووه‌ته پاڵه‌وانی جامی عه‌ره‌ب و زۆرترینه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1988ـه‌وه ئه‌وكاته‌ی عه‌مو بابا راهێنه‌ری بوو، عێراق نه‌یتوانیوه ناسناوه‌كه بباته‌وه، له به‌رامبه‌ردا ئوردن هیچ جارێك نه‌بووه‌ته پاڵه‌وان و چواره‌مین جاره له مێژوو ده‌گاته قۆناخی چاره‌كی كۆتایی.
