ئێران.. بەهۆی دزەکردنی گازەوە 45 کەس ژەهراوی بوون

بەرپرسی فریاکەوتن و بەڕێوەبردنی ڕووداوەکان لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی هەمەدان ڕایگەیاند،بەهۆی دزەکردنی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن لە کۆمپانیای پیشەسازی گۆنباد لە هەمەدان 46 کەس ژەهراوی بوون.

داود مالمیر، بەرپرسی فریاکەوتن و بەڕێوەبردنی ڕووداوەکان لەبارەی ڕووداوەکە گوتی: دوای دزەکردنی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن لە شووشەی سیستەمی گەرمکەرەوە لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی پیشەسازی گۆنباد لە هەمەدان، 45 کەس ژەهراوی بوون.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش کرد، دوای ئەوەی لە ڕووداوەکە ئاگادارکراونەتەوە، دەستبەجێ شەش ئەمبولانس و 12 ئەندامی تیمی پزیشکی فریاکەوتنی هەمەدان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون.

داود مالمیر، باسی لەوەش کرد، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست 14 کەسیان ڕەوانەی ماڵەوە کراون و 32 کەسی دیکەشیان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و لە ژێر چاودێریدان.

گوتیشی "بە لەبەرچاوگرتنی هاتنی وەرزی زستان، پێویستە خەڵک دڵنیابن لەوەی کە سیستەمی گەرمکەرەوەکانیان لە ئاستێکی ستاندارددایە و بایەخێکی تایبەت بە ڕەچاوکردنی بنەماکانی سەلامەتی بدەن بۆ ڕێگریکردن لەو جۆرە ڕووداوانە."

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل