سەرۆکی حکوومەت و باڵیۆزی ئێران پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە 12/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ تاوتوێ کرا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایەوە، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و فەرهەنگیدا.
