ئەردۆغان: پرۆسەی ئاشتی بەخێرای هەنگاو دەنێت
سەرۆک کۆماری تورکیا، ئاماژەی بەوە دا، بەهۆی دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی ئارامی بۆ ناوچەکانی باکووری کوردستان گەڕاوەتەوە.
ئەمڕۆ، یەکشەممە، 14ـی کانوونی یەکەمی 2025، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە دیدارێکیدا لەگەڵ گەنجانی وڵاتەکەی قسەی کردووە و لەبارەی پرۆسەی ئاشتی ڕایگەیاند: ساڵانێکە باکووری کوردستان تووشی شەڕ و ئاڵۆزیی بووە، ئەم ئاڵۆزییانە بەجۆرێک بڵاوبووەوە کە گەنجەکانمان نەیانتوانی لە ژینگەیەکی تەندروستدا لە زانکۆکانماندا بخوێنن.
سەرۆک کۆماری تورکیا گوتی: لەم ناوچانە خەڵکێکی زۆرمان لەدەستدا بۆیە بڕیارماندا کۆتایی پێبهێنین و بە خێرایی هەنگاو بنێین بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و کێشەکان ، لەوانەیە ئێستا چەند ئەشکەوتێک لەم ناوچانەدا مابێتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، پەرلەمان ئەرکی خۆیان سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی گرتۆتە ئەستۆ و ئێمە هەوڵەکانمان بۆ پرۆسەکە خێراتر کردووەو و چەکەکانیش سوتێنراون و دڵنیایین ئیتر لەم ناوچانە خەڵک بە ئازادی هاتوچۆ دەکات.
یەکشەممە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بناری چیای قەندیل و بە بەشداریی 25 چەکدار بەڕێوە چووە؛ سەبری ئۆک، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستانێ (کەجەکە)، لە ڕاگەیەنراوێکدا هەنگاوێکی نوێی کردەیی پارتەکەی لە بارەی پڕۆسەی نوێی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا ڕاگەیاند.
هەینی 21ـی تشرینی دووەمی 2025، پەرلەمانی تورکیا بە دەنگی سێ لەسەر پێنجی کۆی ئەندامانی کۆمیسیۆنی هاودەنگی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی بڕیاریدا سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکەن لە دوورگەی ئیمراڵی.
لە کۆمیسیۆنەکەدا 32دەنگی بەڵێ، 3 دەنگی بێلایەن و 2 دەنگی نەخێر هەبوون.
