ڕۆژئاوای کوردستان.. بەهۆی پەتای وەرزی لە قوتابخانەکان پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا

لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەسیو و هەڵامەت لە نێو قوتابییان، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە سەرجەم قوتابخانەکان کرایە پشووی فەرمی.

سێشەممە، 16ـی کانوونی یەکەمی 2025، دەستەی پەروەردە و فێرکردن لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند: بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای وەرزی و پەسیو، بڕیار دراوە چوار ڕۆژ لە سەرجەم قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن بکرێتە پشووی فەرمی.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، لە سبەی چوارشەممەوە پشوو دەستپێ دەکات و تاوەکوو 20ـی مانگ بەردەوام دەبێت و ڕۆژی یەکشەممە دەوامی فەرمی لە قوتابخانەکان دەستپێ دەکاتەوە.

 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل