سەرۆکی مۆساد: دەبێت ڕێگە نەدەین ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکەی کارا بکاتەوە
دەیڤد بەرنیا، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد)، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: دوای تێپەڕبوونی 6 مانگ بەسەر بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی تاران لە جەنگێکدا کە 12 ڕۆژی خایاند، دەبێت ئیسرائیل گەرەنتی ئەوە بکات کە ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەست پێ نەکاتەوە.
بەرنیا لە میانی ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە ئەندامانی مۆساد لە قودس گوتی: هێشتا بیرۆکەی پەرەپێدانی بۆمبی ئەتۆمی لە دڵیاندا لێ دەدات و زیندووە.
گوتی: ئەرکی سەرشانمانە بە هەماهەنگییەکی پتەو لەگەڵ ئەمریکییەکان، دڵنیا بین لەوەی ئەو پڕۆژە ئەتۆمییەی زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، جارێکی تر کارا نەکرێتەوە.
