پیتەر گۆركیس بە ئەستێرەی مانگی خولی ئەستێرەكانی عێراق دیاریكرا
پیتەر گۆركیس، ناوەراستكاری یانەی دهۆك خەڵاتە تایبەتەكەی كوردستان24ـی بەدەستهێنا و بە ئەستێرەی مانگی رابردووی خولی ئەستێرەكانی عێراق دیاریكرا.
پیتەر گۆركیس ئەستێرەی یانەی دهۆك لە مانگی رابردوو بەشداریی 3 یاریی كردووە 3 گۆڵی تۆمار كردووە، بەمەش خەڵاتی كوردستان24ـی بۆ ئەستێرەی مانگ مسۆگەر كرد.
پیتەر گۆركیس لە لێدوانێكدا رایگەیاند کەناڵی کوردستان24 هەمیشە سەرچاوەی یەکەمی منە، دەشڵێت: من بۆ وەرگرتنی هەواڵەکان و سەیرکردنی یارییەکان هەمیشە لە فەیسبووک سەیری کوردستان24 دەکەم و کەناڵێکی باشە، دڵخۆشم بەوەی ئەم خەڵاتەیان پێبەخشیوم.
پیتەر گۆركیس گوتیشی: ئەو خەڵاتە مانەی ئەوەیە هەوڵی باشم داوە، مانگی دوازدە مانگێکی باش بوو بۆ من و تیپەکەمان، چەندان بردنەوەمان بەدەستهێنا، پێویستە لە مانگی یەکیش لەسەر بردنەوەکانمان و تۆمارکردنی گۆڵ بەردەوام بین و هەوڵ بدەین باشترین بۆ یانەی دهۆک و شاری دهۆک بەدەست بهێنین، بۆ ئەوەی دووبارە ئەم خەڵاتە ببەمەوە پێویستە لەسەر سەرکەوتنەکانمان و گۆڵکردن بەردەوام بین.
پیتەر گۆركیس لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دا سوپاسی هاندەرانی یانەکەیان دەكات بكەم كە هەمیشە پاڵپشتییەكی زۆریان كردووە، دەشڵێت: هەمیشە لە ناخی دڵمەوە هەوڵ دەدەم سەدا سەد خزمەتی یانەی دهۆك و هاندەران بکەم، هەوڵ دەدەم گۆڵ و ئەسیست بکەم و بردنەوە بۆ یانەکەمان بەدەست بهێنم.
پیتەر گۆركیس تەمەنی 25 ساڵە، بە رەسەن عێراقییە، لە ئوسترالیا لە دایك بووە، ژیانی وەرزشی لە سوید دەستپێكردووە، لە هاوینی 2024 لە یانەی ماڵمۆی سویدی روویكردە دهۆك، بە درێسی هەڵۆیەكانی بادینان لە كۆی 35 یاری، 13 گۆڵ و 8 ئەسیستی كردووە.