زیقاڕ.. دوو کەس بەهۆی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستداوە
ئه‌حمەد خه‌فاجی، بەڕێوەبەری لیژنەی ژینگە و تەندروستی زیقار به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، تای خوێنبه‌ربوون له پاریزگای زیقاردا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی نیسانی 2026، ئه‌حمه‌د خه‌فاجی، بەڕێوەبەری تەندروستی و ژینگەی زیقار بە کوردستان24ـی گوت: پارێزگای زیقار دووچاری شەپۆلێکی دیکەی تای خوێنبه‌ربوون بووەتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، تاوه‌كو ئێستا نۆ کەسی تووشبوو بەو نەخۆشییە تۆمارکراون و دوو له‌و كه‌سانه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوە.
ئەحمەد خەفاجی رایگەیاندووە، حه‌وت كه‌سی دیکە له ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
باسی لەوەش کرد، ئه‌نجوومه‌نی پاریزگای زیقاڕ له ڕێگه‌ی لێژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌وه فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردووه بۆ ده‌ستپێكردنی به‌په‌له‌ی ڕێكاره‌كانی سنوورداركردن و كۆنتڕۆڵكردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه له پاریزگاكه‌دا.