ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

ترەمپ: بەم زووانە جەنگی ئێران کۆتایی دێت

سەرۆکی ئەمریکا، پێشبینی دەکات جەنگی ئێستا لەگەڵ ئێران بەم زووانە کۆتایی بێت، هاوکات داوای لەو وڵاتانە کرد کە بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە زیانیان پێگەیشتووە، خۆیان هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوە و کردنەوەی ئەو رێڕەوە ئاوییە بدەن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

خاڵە سەرەکییەکان

ئیسرائیل کڕینی چەک لە فەرەنسا رادەگرێت هەموو ببینە

گوتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ بەنیازە تێچووی جەنگەکە بخاتە ئەستۆی وڵاتانی عەرەبی هەموو ببینە

چین داوای راگرتنی جەنگی ئێران دەکات هەموو ببینە

نووسینگەی راگەیاندنی دوبەی: 4 کەس بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەکێک بەسەر ماڵێک برینداربوون

وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا: هێرشی سەر هێزەکانی یونیفێل لە باشووری لوبنان سەرکۆنە دەکەین

میدیای ئێران: درۆنێکی جۆری لوکاسی ئەمریکی لە دوورگەی قشم خرایە خوارەوە

لیوای 30ـی حەشدی شەعبی لە سنووری نەینەوا بۆردومان کرا

سوپای پاسداران کەشتییەکی بازرگانی ئیسرائیلی لە کەنداو کردە ئامانج هەموو ببینە

ژیانی هاووڵاتییانی کەرکووک بەهۆی بارەگاکانی حەشدی شەعبییەوە کەوتووەتە مەترسییەوە هەموو ببینە

درۆنێك لە ئاسمانی هەولێر تێكشكێنرا

چین: داوا لە هەموو لایەک دەکەین دەستبەجێ هێرشەکانیان رابگرن

چین: دژی بەئامانگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانین

چین: 3 کەشتیمان گەرووی هورمزیان تێپەڕاند

ئۆجەلان: پێشهاتەکانی ئێران نیشانیان دا پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا رەوا و گرنگە هەموو ببینە

ناتانیاهۆ: هیچ کاتێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی دژ بە ئێران دانانێم هەموو ببینە

بەهۆی هێرشەکانەوە زیان بە 421 تۆڕی کارەبای تاران گەیشتووە هەموو ببینە

جەنگی ئێران و نەخشەی نوێی جیهان؛ گەمەی براوە و دۆڕاوەکان لە نێوان جیۆپۆلەتیک و ئابووریدا هەموو ببینە

ترەمپ ڤیدیۆی هێرشێکی گەورەی ئەمریکای بۆ سەر ئێران بڵاوکردەوە هەموو ببینە

ئیسرائیل: ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە لوبنان ئەگەری هەیە چەند ساڵێک بخایەنێت هەموو ببینە

ترەمپ: ئێران بە زۆربەی مەرجەکانمان رازی بووە هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

پزیشکیان: ئامادەین جەنگ کۆتایی پێ بهێنین، بەڵام پێویستمان بە گەرەنتییە

سەرۆککۆماری ئێران، رایگەیاند: کە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگەی کە 32 رۆژە بەردەوامە. بەڵام جەختی کردەوە، کە ئەم هەنگاوە پێویستی بە گەرەنتیی نێودەوڵەتی هەیە و متمانەی بە دیپلۆماسییەتی ئەمریکا نییە.

 
 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئێران هەڕەشە لە چوار کۆمپانیای جیهانی دەکات

ئێران هۆشداریی دەداتە وڵاتانی رۆژئاوا، کە چیدیکە تەنیا هێزە سەربازییەکان ئامانج نین، بەڵکو کۆمپانیا تەکنەلۆژییە باڵاکانیش باجی تیرۆرکردنی سەرکردە ئێرانییەکان دەدەن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

عێراقچی بۆ فیدان: پابەندی بنەماکانی دراوسێیەتیی باش و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی تورکیاین

وەزیری دەرەوەی ئێران، هۆشداری دەداتە ئەمریکا لە بارەی هەڕەشەکانی بۆ بە ئامانجگرتنی ژێرخانی وزە و رایدەگەیەنێت، کە واشنتن بەم کارەی هەموو بنەما مرۆییەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات.

عێراقچی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا دووپاتی کردەوە، ئێران پابەندە بە پاراستنی بنەماکانی دراوسێیەتیی باش و رێزگرتن لە یەکپارچەیی خاکی تورکیا.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

هێگسێت: گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران بەردەوامن، بەڵام بژاردەی هێرشی زەمینی لەسەر مێزە

وەزیری جەنگیی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، کە گفتوگۆکان لەگەڵ تاران بەردەوامن، بەڵام هۆشداریی دا ئەگەر رێککەوتن نەکرێت، هێرشەکان بەردەوام دەبن و ترەمپ بژاردەی هێرشی زەمینیش لەسەر مێزە.
 

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ترەمپ: هاوکاری ئەو وڵاتانە ناکەین کە لە کاتی تەنگانەدا لەگەڵماندا نەبوون

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: کە واشنتن چیدیکە ئامادە نییە هاوکاریی ئەو وڵاتان بکات کە لە رابردوودا پشتیوانی ئەمریکایان نەکردووە، بە تایبەت لە کێشەی کەمیی سووتەمەنیدا.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

فوئاد حوسێن: بڕیاری جەنگ لە دەستی گرووپە چەکدارەکاندا نییە

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند: کە وڵاتەکەی بە فەرمی لە حاڵەتی جەنگدا نییە، بەڵام بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی و فراوانبوونی ململانێکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، بووەتە بەشێک لە گۆڕەپانی پێکدادانەکان.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئیسرائیل کڕینی چەک لە فەرەنسا رادەگرێت

سێشەممە، 31ـی ئاداری 2026، کەناڵی "ئیسرائیل 24" بڵاویکردەوە، تەلئەبیب بڕیاری داوە کڕینی هەموو جۆرە چەکێک لە فەرەنسا رابگرێت. کەناڵەکە هۆکارەکەشی بۆ هەڵوێستی دوژمنکارانەی پاریس لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا گەڕاندووەتەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڕەشە لە ئابووری جیهان دەکات

سندوقی دراوی نێودەوڵەت، ئەمڕۆ سێشەممە، 31ـی ئاداری 2026، رایگەیاند، شەڕی بەردەوامی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەرییەکی قورسی کردووەتە سەر کەرتەکانی وزە، بازرگانی، دابینکردن و بازاڕە داراییەکان، ئەمەش بووەتە بارێکی گەورە بەسەر ئابووری جیهانەوە.

 

گوتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ بەنیازە تێچووی جەنگەکە بخاتە ئەستۆی وڵاتانی عەرەبی

گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا ئارەزووی هەیە وڵاتانی عەرەبی تێچووی جەنگی ئێران لەئەستۆ بگرن، لە هەمان کاتدا هەڕەشەی وێرانکردنی کێڵگە نەوتییەکانی ئێرانی کرد ئەگەر گەرووی هورمز نەکرێتەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

چین داوای راگرتنی جەنگی ئێران دەکات

وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، سێ کەشتیی وڵاتەکەیان بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون و داواشی لە ئەمریکا و ئیسرائیل کرد دەستبەجێ پرۆسە سەربازییەکانیان رابگرن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە