ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

ئەکسیۆس: ئێران تەنیا بە مەرجی کۆتاییهێنان بە جەنگ دەست بە دانوستان دەکات

پێگەی "ئەکسیۆس" ئاشکرای کرد کە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان واشنتن و تاران گەیشتوونەتە بنبەست، ئەمەش لە کاتێکدایە کە تەنیا 48 کاتژمێر لە مۆڵەتەکەی دۆناڵد ترەمپ ماوە بۆ "وێرانکردنی ژێرخانی ئێران". بەپێی راپۆرتەکە، تاران پێشنیازی ئاگربەستی کاتی رەت کردووەتەوە و سوورە لەسەر کۆتاییهێنانی هەمیشەیی بە جەنگ و وەرگرتنی گەرەنتی نێودەوڵەتی.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

خاڵە سەرەکییەکان

وەزارەتی کارەبا: گازی ئێران بۆ باشووری عێراق بەتەواوی وەستاوە هەموو ببینە

بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ کوردستان24: دیلگیرانی فڕۆکەوانە ونبووەکە لەلایەن ئێرانەوە رەتدەکەینەوە هەموو ببینە

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان: پێویستە عێراق قەرەبووی قوربانییانی هێرشەکان بکاتەوە هەموو ببینە

دووەم کەشتیی تورکیا بە گەرووی هورمزدا تێپەڕی هەموو ببینە

ئێران: بۆ پرسی ئاسایشی ناوچەکە لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی هەموو ببینە

چەند پێگەیەکی حەشدی شەعبی لە مووسڵ و ئەنبار کرانە ئامانج هەموو ببینە

تاران بۆ واشنتن: ئەگەر ئێوە هێرشی زەمینی دەستپێبکەن، کۆتاییەکەی لای ئێمە دەبێت هەموو ببینە

تاران داوای لە مۆسکۆ کردووە رێگری لە پڕۆژەبڕیارەکەی بەحرەین بکات هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

ترەمپ: لە هێرشێکی گەورەدا بۆ سەر تاران چەندین سەرکردەی سەربازی ئێران کوژران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە راگەیەندراوێکدا سەرکەوتنی هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر شاری تاران راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، لەو هێرشەدا ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە سەربازییەکانی ئێران کراونەتە ئامانج.

یەکشەممە 5ـی نیسنای 2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکدا رایگەیاند: "چەندین سەرکردەی سەربازی ئێران، کە بە شێوەیەکی خراپ رێبەرایەتییان دەکرد، لەگەڵ چەندین شوێن و دامەزراوەی دیکەدا، لە رێگەی ئەم هێرشە گەورەیەی کرایە سەر تاران، لەناو بردران."

ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، ناوچەکە لەناو گرژییەکی سەربازیی تونددایە و ئەو هێرشەی کرایە سەر پایتەختی ئێران وەک گۆڕانکارییەکی گەورە لە رەوتی رووداوەکاندا دەبینرێت.

 

هێرشێکی درۆنی کرایە سەر کێڵگەی نەوتی بوزورگان

کۆمپانیای نەوتی میسان رایگەیاند، کۆگاکانی سەر بە کۆمپانیاکە لە کێڵگەی نەوتی "بوزورگان" رووبەڕووی هێرشێکی ئاسمانی درۆنی بوونەتەوە.یەکشەممە 5ـی نیسانی 2026، کۆمپانیای نەوتی میسان رایگەیاند، لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن نووسینگەی راگەیاندن و پەیوەندییە حکوومییەکانی وەزارەتی نەوتەوە بڵاوکراوەتەوە، دڵنیایی دا کە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و برینداری لە نێوان کارمەند و فەرمانبەرانی کۆمپانیاکەدا لێنەکەوتووەتەوە.

هاوکات، کۆمپانیای نەوتی میسان داوای لە سەرجەم کارمەندانی کردووە، لە ژێر رۆشنایی ئاڵنگاری و بارودۆخی ئێستای ناوچەکەدا، بەوپەڕی وریاییەوە مامەڵە بکەن و پابەندی تەواوی رێنماییەکانی سەلامەتی پیشەیی بن بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و دامەزراوە نیشتمانییەکان.

 

ئیسرائیلییەکان، ناتانیاهۆ بە هەڵگیرساندنی "جەنگێکی بێکۆتایی" تۆمەتبار دەکەن

سەدان ئیسرائیلی، لە تەلئەڤیب دژی جەنگی بەردەوام لەگەڵ ئێران، رژانە سەر شەقامەکان و ناتانیاهۆیان بە درێژکردنەوەی جەنگ بۆ بەرژەوەندیی کەسی تۆمەتبار کرد، لە بەرامبەردا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەڵێنی دا لێدانەکانیان بۆ سەر جومگە ئابوورییەکانی تاران چڕتر بکەنەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئەکسیۆس: ئێران ئاگربەستی کاتیی رەت دەکاتەوە

پێگەی "ئەکسیۆس" ئاشکرای کرد کە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان واشنتن و تاران گەیشتوونەتە بنبەست، ئەمەش لە کاتێکدایە کە تەنیا 48 کاتژمێر لە مۆڵەتەکەی دۆناڵد ترەمپ ماوە بۆ "وێرانکردنی ژێرخانی ئێران". بەپێی راپۆرتەکە، تاران پێشنیازی ئاگربەستی کاتی رەت کردووەتەوە و سوورە لەسەر کۆتاییهێنانی هەمیشەیی بە جەنگ و وەرگرتنی گەرەنتی نێودەوڵەتی.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی وزەی ئێران ئامادە دەکات

بەرپرسێکی باڵای  ئیسرائیل بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند: کە وڵاتەکەی سەرجەم ئامادەکارییەکانی بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی وزەی ئێران تەواو کردووە و ئێستا تەنیا چاوەڕێی "گڵۆپی سەوز" و رەزامەندیی فەرمیی ئەمریکایە بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ناتانیاهۆ: گورزی وێرانکەرمان لە پیشەسازیی پێترۆکیمیای ئێران وەشاند

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، رایگەیاند کە هێزەکانی وڵاتەکەی گورزێکی وێرانکەریان لە کەرتی پێترۆکیمیا و پیشەسازیی پۆڵای ئێران وەشاندووە. ناتانیاهۆ جەختی کردەوە کە دوای پەکخستنی 70%ی بەرهەمهێنانی پۆڵا، ئێستا ئۆپەراسیۆنەکان چوونەتە قۆناغی بڕینی سەرچاوە داراییەکانی ئێران و پەکخستنی ئەو کارگانەی وەک ئامێری پارە بۆ سوپای پاسداران وەسفی کردن

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

بلوومبێرگ: ئەمریکا زۆربەی مووشەکەکانی لە جۆری تارمایی بۆ جەنگی ئێران ئامادە دەکات

ئاژانسی بلوومبێرگ ئاشکرای کرد ئەمریکا لە ماوەی تەنیا مانگێکدا نزیکەی 80%ـی کۆگای مووشەکیی بەکارهێناوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئێران هێشتا بە مەترسیدار وەسف دەکرێن و تاران بە هەزاران مووشەکی بالیستی و درۆن فشارێکی بێپێشینەی خستووەتە سەر سیستەمە بەرگرییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

بلوومبێرگ: لە رۆژی هەینییەوە 13 کەشتی بە گەرووی هورمز تێپەڕیون

داتاکانی چاودێریی کەشتیوانی ئاشکرایان کرد، کە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا جووڵەی بازرگانی لە گەرووی هورمز گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە. تێکڕای دەربازبوونی کەشتییەکان لە رۆژی هەینی گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لەو کاتەوە جەنگی ئێران لە 28ی شوباتی ڕابردوو دەستی پێکردووە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئێران: گەرووی هورمز بە رووی عێراقدا کراوەیە

گوتەبێژی قەرارگەی خاتەمولئەنبیا رایگەیاند: رێز لە سەروەریی عێراق دەگرێت و بەهۆی هەڵوێستە نەگۆڕەکانی لە پشتیوانیکردنی تاران، هەروەها هیچ رێگرییەک لەبەردەم هاتوچۆی بازرگانیی عێراق لە گەرووی هورمز دروست ناکرێت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا: ئەمریکا و ئیسرائیل ناوبانگی خۆیان لە پاراستنی ئەتۆم لەناوبرد

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، هۆشدارییەکی توندی دایە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رایگەیاند، هێرشە بەردەوامەکانی سەر وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر لە ئێران، دۆخەکەی گەیاندووەتە هێڵێکی مەترسیدار کە ئەگەری هەیە کارەساتی لێ بکەوێتەوە. جەختی کردەوە کە مۆسکۆ هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ ئەوەی جیهان لەم مەترسییە گەورەیە ئاگادار بکاتەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە