په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا: شاندی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی بودجه و مووچه كۆبوونه‌وه
K24 - به‌غدا:
شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به بووجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.
شڤان جه‌باری په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، شاندی هه‌رێم دوایانكردووه مووچه‌ی هه‌ردوو مانگه‌كانی حه‌وت و هه‌شت به‌یه‌كه‌وه بنێردرێت و پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌مانگی هه‌شته‌وه هاوشێوه‌ی عێراق ره‌وانه بكرێت.
جه‌باری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كۆبوونه‌وه‌كه له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق لەبارەی بودجە و مووچە گه‌یشته به‌غدا.
لەمبارەوە پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاندبوو، بابەتی یاسای بودجە تەوەری سەرەکی گفتوگۆی شاندی هەرێم و حکومەتی عێراق دەبێت.
جەختیشی کردەوە: "هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکی سەرشانی خۆی جێبەجێکردووە و چاوەڕێی ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەکەین".
گوتەبێژی حکومەت، گوتبوشی: "مووچەی هاونیشتیمانییان ئەولەوییەت دەبێت لەکاتی گەیشتنی بودجە لە بەغداوە".
ئاماژەی بەوەشدابوو "سەرۆکوەزیران لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راسپاردووە، بۆ ئەوەی هەموو هاوکارییەکی تیمە تەکنیکییەکانی عێراق بکەن و هیچ پرسیارێکیان بەبێ وەڵام نەمێنێتەوە".
بڕیاریشە یەکشەممەی داهاتوو شاندێکی دیکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێ کردنی یاسای نەوت و گاز سەردانی بەغدا بکات و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت دەستوور بنەما بێت لەبابەتی یاسای نەوت و گازدا.
ئەمە لەکاتێکدایە لە رۆژی دووشەممە 7ـی ئابی 2023، رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی کە وەزارەتی دادی عێراق دەری دەکات، رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق بڵاوکردەوە، بەڵام تائێستا پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق خەرج نەکراوە.
چه‌ند رۆژێك لەمەوبەر د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی گوتبوو "ئەم مانگە حکومەتی فیدراڵی تەواوی پشکی هەرێمی کوردستان، کە لە یاسای بودجەی گشتیدا جێگیرکراوە و نزیکەی تریلیۆنێک و 250 ملیار دینارە، دەنێرێت و جەختی لەوە کردەوە، "هیچ بیانوویەک بۆ نەناردنی نەماوە".