کابینەی حکوومەتی تورکیا لەبارەی پرۆسەی ئاشتی کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەیەکی حکوومەتی تورکیا (ئەرشیف)
کۆبوونەوەیەکی حکوومەتی تورکیا (ئەرشیف)

کابینەی حکوومەتی تورکیا کۆدەببێتەوە و تاوتوێی پرۆسەی ئاشتی و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئادار دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، 15ـی کانوونی یەکەمی 2025، کابینەی حکوومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە.

وەک ئەوەی میدیای نزیک لە دەسەڵات ڕایگەیاندووە، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئاداری نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکوومەتی سووریا دەبێت و دوایین پێشهاتەکانی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە دەخرێتە بەربا. 

هاوکات تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە پرۆسەی ئاشتی ئێستای وڵاتەکەیە کە دەسەڵات بە پرۆسەی 'تورکیای بێ تیرۆر' ناوی دەبات.

لە چوارچێوەی پرۆسەکەدا لە پەرلەمان کۆمیسیۆنێک دامەزراوە و کۆمیسۆنەکە لە قۆناغی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکدایە تایبەت بە پێشنیازەکانی چاکسازی یاسایی بۆ پرۆسەی ئاشتی.

 چاوەڕێ دەکرێت هەنگاوەکانی ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکە و پێشهاتەکانی پرۆسەی ئاشتی لەلایەن ئامادەبووانەوە بخرێتە سەر مێزی گفتوگۆ.

 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل