ئومێد خۆشناو: هێرشەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کارێکی دوژمنکارانەیە
پارێزگاری ھەولێر دوای ئەوەی سەردانی ئەو پێشمەرگانە کە کرد کە شەوی رابردوو بەهۆی هێرشی مووشەکییەوە برینداربوون، ئاماژەی بەوە دا، داواکارین لە حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی لەسەر ئەم بابەت و ئەو زوڵمەی لە هەرێمی کوردستان دەکرێت بەجددی تر بێنە سەر هێڵ.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی ئاداری 2026، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بە ناحەق رژانی خوێنی شەش پێشمەرگە کە تەنیا ئامانجیان بەرگرییکردنە لە خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستانە، هیچ پەیوەنییان بە شەڕەوە نییە کە ئێستا لە ئارادا هەیە، بەڵگەی بێڕیزیکردنە لە سنوور و دەسەڵاتی دەوڵەت.