ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

بارەگاکانی لیوای 31ـی حەشدی شەعبی بۆردوومان کرا

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، بارەگاکانی لیوای 31ـی حەشدی شەعبی لە ناحیەی سینیەی سەر بە قەزای بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین بۆردوومان کرا.

 

 

خاڵە سەرەکییەکان

لوبنان باڵیۆزی ئێرانی لە وڵاتەکەی دەرکرد هەموو ببینە

حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان: دەیانەوێت هەرێمی کوردستان پەلکێشی جەنگ بکەن هەموو ببینە

رۆیتەرز: شوێنی مانەوەی فالح فەیاز لە مووسڵ کرایە ئامانج هەموو ببینە

رۆژنامەی "یەدیعۆت ئاحرۆنۆت": عێراقچی پەیامێکی خامنەیی گەیاندووەتە ترەمپ هەموو ببینە

میدیای ئێران ئامانجەکانی پشت هەواڵی پەیوەندیی ترەمپ و قالیباف ئاشکرا دەکات هەموو ببینە

حەشدی شەعبی: فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانمان و 14 چەکدارمان کوژران هەموو ببینە

وەزیری وزەی ئێران: وێستگەکانی کارەبا بە خێرایی چاک دەکەینەوە هەموو ببینە

نیویۆرک تایمز: واشنتن پلانی دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی خارگی ئێران تاوتوێ دەکات هەموو ببینە

سوپای ئێران: تا ئێستا 131 درۆنی دوژمنمان تێکشکاندووە هەموو ببینە

بەگریی سعوودیە: 30 درۆنمان تێکشکاند هەموو ببینە

رۆیتەرز: قالیباف رۆڵی سەرەکی لە دانوستانە نهێنییەکانی نێوان تاران و واشنتن دەگێڕێت هەموو ببینە

میدیای لوبنان: ئیسرائیل 7 هێرشی کردووەتە سەر باشووری بەیرووت

بەرگریی سعوودیە؛ 8 درۆن لە رۆژهەڵاتی وڵات تێکشکێندرا

سەرەڕای مۆڵەتەکەی ترەمپ؛ هێرشکرایە سەر دامەزراوەکانی وزەی ئێران لە ئیسفەهان و خوڕەمشهر هەموو ببینە

سێنتکۆم: زیاتر لە نۆ هەزار ئامانجمان لە ناو ئێران پێکاوە هەموو ببینە

لە ئاسمانی هەولێر سێ درۆن تەقێندرایەوە

فەیلەقی قودسی پاسدارانی ئێران: ئامانجی ئەمریکا کوشتنی قالیبافە

ئیسماعیل بەقایی: هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا نەکراوە هەموو ببینە

ئێران: پلانی سەرسوڕهێنەری جەنگ و سوپرایزمان هەیە هەموو ببینە

عێراقچی: پێویستە وڵاتانی ناوچەکە لێپێچینەوە لەگەڵ بەرپرسیارانی دۆخی ئێستا بکەن

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

میدیاکانی ئیسرائیل: ئەمریکا تاوتوێی ئاگربەستێکی یەک مانگی لەگەڵ ئێران دەکات

کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی لە زاری سێ سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، ئەمریکا تاوتوێی ئەگەری راگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ ئێران بۆ ماوەی یەک مانگ دەکات، ئەوەش بە مەبەستی رەخساندنی دەرفەت و تەرخانکردنی کات بۆ ئەنجامدانی دانوستان.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

وەزیری جەنگی ئەمریکا: ئێمە بە بۆمب دانوستان دەکەین

وەزیری جەنگی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، رایگەیاند کە لە مێژوودا سوپایەکی مۆدێرنی وەک سوپای ئێران بەو خێراییە و بەم قەبارەیە تێکنەشکاوە. جەختی کردەوە کە ستراتیژیی ئیدارەی ترەمپ دانوستانە لە رێگەی بۆمبەوە و ئامانجی کۆتاییش بێبەشکردنی هەمیشەیی ئێرانە لە توانای ناوەکی.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

پارتی چاکسازی تورکمانی: هەرێمی کوردستان بەشێک نیە لە شەڕ و ئاژاوەی ناوچەکە

پارتی چاکسازی تورکمانی ئاماژە بەوە دەکات، هێرشکردنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە پێشێڵکردنێکی ئاشکرایە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و داواکارین لە حکوومەتی عێراق و هێزە نێودەوڵەتیەکان بێنە سەر هێڵ و رێگری بکەن لە دووبارەبوونەوەی رووداوی لەم شێوەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی ئاداری 2026، عبدالقادر بازرگان سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمانی رایگەیاند: بەتوندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی مووشەکی بەرەبەیانی ئەمرۆی بۆ سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگە دەکەین، کە بوە شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە و برینداربوونی ژمارەیەکی تری پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان, پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان بۆ کەس و کارو بنەماڵەی شەهیدان دەردەبڕین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

 

ترەمپ: جەی دی ڤانس و روبیۆ دانوستان لەگەڵ ئێران دەکەن

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، هێزە ئاسمانی و دەریاییەکانی تاران بە تەواوی پەککەوتوون. جەختی کردەوە کە %82ـی سەکۆ مووشەکییەکانی ئێران تێکشکێنراون و ئێستا واشنتن و تاران لە قۆناغی دانوستانی جددی دان بۆ هەڵوەشاندنەوەی یەکجاریی پڕۆژە ئەتۆمییەکەی ئێران، هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد گۆڕانکاریی دەسەڵات لە ناوخۆی ئێراندا بەدیهاتووە و سەرکردایەتییەکی نوێ خەریکی ڕێککەوتنن لەگەڵ تیمی تایبەتی کۆشکی سپی بۆ کۆتاییهاتنی جەنگ.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئەکسیۆس: ئەمریکا و وڵاتانی نێوەندگیر چاوەڕێی وەڵامی ئێران دەکەن

لە کاتێکدا سەرۆکی ئەمەریکا خوازیاری کۆتاییهێنانە بە جەنگی سێ هەفتەیی دژ بە ئێران، سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرای دەکەن کە ئەگەری هەیە هەر رۆژی پێنجشەممە گفتوگۆی ئاستی باڵا لە نێوان واشنتن و تاران بەڕێوە بچێت. هاوکات، ئیسرائیل لە ترسی رێککەوتنێکی لاواز کە بەرژەوەندییەکانی تەلئەڤیڤ بپارێزێت، نیگەرانە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

بەرپرسێکی پێشووی پێنتاگۆن: هێرشەکەی شەوی رابردوو کوشندەترین پەلامار بوو بۆ سەر هەرێمی کوردستان

مارشاڵ بڵینگسلیا، بەرپرسی پێشووی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، هاوسۆزیی خۆی بۆ گەلی کورد دەربڕی و رایگەیاند کە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە رووبەڕووی هێرشی چڕی مووشەکی و درۆنیی کۆماری ئیسلامی ئێران و میلیشیاکانی بووەتەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

بلوومبێرگ: ئێران هەناردەی گازی بۆ تورکیا راگرت

 لە پاش هێرشە ئاسمانییەکانی سەر کێڵگەی گازی پارسی باشوور، حکوومەتی ئێران هەناردەکردنی گازی سروشتی بۆ تورکیا راگرت. ئەم بڕیارە کە هێشتا ماوەی خایاندنی دیار نییە، وای لە ئەنقەرە کردووە پشت بە یەدەگەکانی ناوخۆ و هاوردەکردنی گاز لە رووسیا و ئازەربایجان ببەستێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

نیویۆرک تایمز: محەممەد بن سەلمان داوای لە ترەمپ کردووە جەنگ بەردەوام بێت

رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە لە گفتوگۆ نهێنییەکانیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، فشاری کردووە بۆ بەردەوامبوونی جەنگ تاوەکوو لەناوبردنی تەواوەتی حکوومەتی ئێران. بن سەلمان پێی وایە ئەمە دەرفەتێکی مێژووییە بۆ گۆڕینی نەخشەی سیاسیی ناوچەکە، بەڵام هاوکات ریاز لەسەر ئاستی فەرمی ئەم دەنگۆیانە رەت دەکاتەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

شاری شاهین شەهر لە پارێزگای ئەسفەهان بۆردوومان کرا

میدیای ئێرانی بڵاوی کردووەتەوە، شاری شاهین شەهر لە پارێزگای ئەسفەهان بۆردوومان کرا

 

بلوومبێرگ: کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جێراڵد فۆرد رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی جێهێشت

کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "یو ئێس ئێس جێراڵد فۆرد" دوای رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە کە بووە هۆی برینداربوونی زیاتر لە 200 سەرباز، ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی جێهێشت و گەیشتە کەناراوەکانی دوورگەی کریت. ئەم رووداوە جارێکی دیکە کێشە تەکنیکییە قووڵەکانی گرانبەهاترین کەشتیی جەنگیی واشنتنی هێنایەوە بەرباس.
 

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە