ئەکسیۆس: گفتوگۆکانی واشنتن و ریاز بۆ راگرتنی جەنگ چڕ بوونەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودییە، پرسی جەنگی ئێران و ئەگەرەکانی گەیشتن بە ئاگربەستیان تاوتوێ کرد.
ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە
سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودییە، پرسی جەنگی ئێران و ئەگەرەکانی گەیشتن بە ئاگربەستیان تاوتوێ کرد.
ترەمپ: رێبەری نوێی ئێران داوای ئاگربەستی کردووە هەموو ببینە
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: میوانداریی لووتکەیەکی نێودەوڵەتی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز دەکەین هەموو ببینە
10 وڵاتی ئەوروپی داوا لە ئیسرائیل دەکەن ئۆپەراسیۆنەکانی لە لوبنان رابگرێت هەموو ببینە
ئەردۆغان: کاری لەپێشینەمان ئەوەیە تورکیا بەبێ زیان ئەم قۆناخە تێپەڕێنێت
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: جەنگی ئێران جەنگی ئێمە نییە و ملکەچی فشارەکان نابین
ئومێد خۆشناو: چوارەم درۆن ئاڕاستەی هەمان کۆگای رۆن کرا و داوای چۆڵکردنی ناوچەکەمان کردووە هەموو ببینە
ترەمپ: بە جدی بیر لە کشانەوە لە ناتۆ دەکەینەوە هەموو ببینە
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: موجتەبا خامنەیی مۆڵەتی دانوستانی لەگەڵ ئەمریکا نەداوە هەموو ببینە
رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران: زانستی ئەتۆمی رەسەنی ئێران لە ناوناچێت
رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران: هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان تاوانی جەنگە
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: تا ئێستا رێبەر مۆڵەتی دانوستانی نەداوە
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: بڕیاری جەنگ و ئاشتی و دانوستان لە دەسەڵاتی رێبەرە
پارێزگاری هەولێر: بە سێ درۆن هێرش کراوەتە سەر کۆگایەکی رۆنی ئۆتۆمبێل هەموو ببینە
حووسییەکان: بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێران و حزبوڵڵا هێرشمان کردە سەر ئیسرائیل
بلوومبێرگ: هاوردەی گازی سروشتی لە ئاسیا بۆ کەمترین ئاستی 3 ساڵی رابردوو دابەزی
بلوومبێرگ: لە ئاسیا گازی سرووشتی بە رێژەی 50% گران بووە
سوپای ئیسرائیل دەیان سەکۆی مووشەکی لە باشووری لوبنان لەناوبرد هەموو ببینە
بەریتانیا سیستەمی بەرگریی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات هەموو ببینە
سوپای ئیسرائیل: لە سەرەتای جەنگەوە تا ئێستا 2 هەزار سەرباز و فەرماندە لە ئێران کوژراون هەموو ببینە
سوودانی پشووی فەرمی لە تەواوی عێراق راگەیاند هەموو ببینە
قالیباف بۆ روبیۆ: خەونی ئێوە دزینی نەوتی ئێرانە و دروستکردنی "غەزەیەکی نوێ"یە هەموو ببینە
ترەمپ بۆ هاوپەیمانەکانی ئەمریکا: خۆتان شەڕی ئێران بکەن و نەوتەکەتان بپارێزن هەموو ببینە
بەحرەین: سەدان مووشەک و درۆنی ئێرانمان تێکشکاندووە هەموو ببینە
ترەمپ: ئێران هەموو شتێکی دۆڕاندووە هەموو ببینە
ئاژانسی بلومبێرگ ئاشکرای کرد، سەرۆکی ئەمریکا، جێگرەکەی راسپاردووە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە پەیوەندی بە ئێرانەوە بکات، بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتنێکی ئەگەری بۆ وەستاندنی جەنگ.
وەزارەتی رۆشنبیری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، تاوەکوو بەرە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی نیسانی 2026، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، 132 شوێنەواری مێژوویی لە 18 پارێزگادا زیانیان پێگەویشتووە.
ئاماژەی داوە، ئەو شوێنەوارانەی زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە دەکەونە پارێزگاکانی خۆزستان، فارس، گیلان، هەمەدان، زەنجان، ئەلبۆرز .
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە، سەرۆکی ئەمریکا، جێگرەکەی راسپاردووە بۆ ئەوەی ئامادەیی واشنتن بۆ ئاگربەست نیشان بدات، بەڵام بە مەرجی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ئەمریکا و لە سەرووی هەمووشیانەوە کردنەوەی گەرووی هورمز.
فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا سێنتکۆم رایگەیاند، نزیکەی 3500 دەریاوان و سەربازی هێزی مارێنز لەسەر پشتی کەشتیی جەنگی "یو ئێس ئێس تریپۆلی" لە ناوچەی بەرپرسیارێتیی ئەواندا لە مەشق و راهێنانی رۆژانەی بەردەوامدان.
ئەمڕۆ دوو جار، هێرش کراوەتە سەر بارەگای لیوای 53ـی حەشدی شەعبی لە قەزای تەلەعفەری سەر بە پارێزگای نەینەوا، بەم هۆیەوە فەرماندەی فەوجی لیواکە گیانی لە دەست دا.
گۆڤاری "زە ئەتلانتیک"ـی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا خەریکی داڕشتنی پلانی دوو هێرشی زەمینی ئەگەرین بۆ سەر ئێران، بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر پەسەندکردنی هیچ کام لەو پلانانە نەداوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە فەرمی ئەو لێدوانانەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای رەتکردەوە کە تیایدا ئاماژەی بەوە کردبوو تاران داوای ئاگربەستی کردووە.
کۆمپانیای رووس ئەتۆم، بڕیاری داوە زیاتر لە 200 کارمەندی خۆی لە وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر لە ئێران بکشێنێتەوە.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەشداری لەو جەنگەدا ناکات کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران دەستیان پێکردووە، ئاماژەی بەوەش کرد کە لەبارەی ئەو هێرشانەوە "ڕاوێژیان پێ نەکراوە".
پێگەی ( ئەکسیۆس )ـی ئەمریکی لە زاری سێ بەرپرسی باڵای ئەمریکاوە ئاشکرای کرد، واشنتن و تاران خەریکی تاوتوێکردنی پڕۆژە رێککەوتنێکی نوێن بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە.