ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

ترەمپ: لە چەند رۆژێکدا دەتوانم جەنگەکە کۆتایی پێبهێنم

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت "سیناریۆی جیاوازمان لەبەردەستدایە بۆ بەڕێوەبردنی جەنگەکە، یەکێکیان دەستبەسەرداگرتنی هەموو شتێکە، ئەوی دیکەشیان کۆتاییهێنانە بە جەنگە لە ماوەی چەند رۆژێکدا".

ترەمپ بۆ کەناڵی 12 ئیسرائیلی، پەردەی لەسەر هۆکارەکانی شکستھێنانی هەوڵە دیپلۆماسییەکان و ستراتیژیی ئێستای ئەمریکا بەرانبەر ئێران هەڵدایەوە.

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، کە ئێران چەندینجار زۆر نزیکبووەتەوە لە گەیشتن بە رێککەوتن، بەڵام لە دواساتدا پاشەکشەی کردووە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

خاڵە سەرەکییەکان

ترەمپ مردنی عەلی خامنەیی راگەیاند هەموو ببینە

ناتانیاهۆ: لە رۆژانی داهاتوودا سەدان پێگەی دیکەی ئێران دەکەینە ئامانج هەموو ببینە

ترەمپ: ئێران هەرگیز خواستی رێککەوتنی نەبووە هەموو ببینە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کوەیت بە درۆن کرایە ئامانج هەموو ببینە

وەزارەتی بەرگریی ئیمارات: هێزەکانمان لە ئامادەباشی تەواودان هەموو ببینە

بەقایی: نزیکەی 150 قوتابی کچ شەهید بوون هەموو ببینە

ستارمەر: فڕۆکە جەنگییەکانی بەریتانیا لە ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەسووڕێنەوە هەموو ببینە

چەند وڵاتێک گەشتی ئاسمانیان بۆ عێراق و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە راگرت هەموو ببینە

عەباس عێراقچی: شەهیدکردنی دەیان منداڵ تاوانێکی ئاشکرایە دژی ئاشتیی جیهانی هەموو ببینە

فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا: لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکەین هەموو ببینە

سوودانی و شا عەبدوڵڵا: جەنگ فراوان بووە و عێراق و ئوردنی گرتووەتەوە هەموو ببینە

زنجیرەیەک تەقینەوە پایتەختەکانی ئیمارات، قەتەر و بەحرەین دەهەژێنن هەموو ببینە

وەزیری دەرەوەی عومان: هێرشکردنە سەر ئێران لە بەرژەوەندی ئەمریکا و ئاشتی جیهانیدا نییە هەموو ببینە

عەباس عێراقچی بۆ فوئاد حوسێن: تەنیا بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا بە ئامانج دەگرین هەموو ببینە

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل: رێگە نادەین ئێران ببێتەوە خاوەنی چەکی ئەتۆمی هەموو ببینە

سەرۆکی ئەمریکا داوا لە هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەکات خۆیان رادەست بکەن هەموو ببینە

لە بەیانییەوە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

ترەمپ مردنی عەلی خامنەیی راگەیاند

دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکدا کە لە هەژماری خۆی لە "Truth Social" بڵاوی کردووەتەوە، بە فەرمی کوژرانی ڕێبەری باڵای ئێرانی راگەیاند و جەختی کردەوە کە لە هێرشێکی وردی هەواڵگریی هاوبەش لەگەڵ ئیسرائیلدا توانیویانە خامنەیی و چەندین سەرکردەی دیکەی ئەو وڵاتە لەناو ببەن، هاوکات هۆشداریی کۆتاییشی دایە هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ ئەوەی خۆیان ڕادەست بکەن.

 راشیگەیاند، هێرشەکانمان بەردەوام دەبن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ناتانیاهۆ: سەدان پێگەی دیکەی ئێران دەکەینە ئامانج

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی بە جەنگی ئێرانەوە لە تازەترین لێدوانیدا گوتی: لە جەنگێکی چارەنووسسازداین بۆ لەناوبردنی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمڕۆدا هێرشیانکردووەتە سەر ناوەندی ئێران و ژمارەیەکی زۆر لە فەرماندەکانی سوپای پاسدارانیان کردووەتە ئامانج.

ئاشکراشی کرد، کە پلانی هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت و لە رۆژانی داهاتوودا سەدان پێگەی دیکە لە ناوجەرگەی ئێران دەکەنەوە ئامانج. 

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: پەلاماردانی ناوچە جیاوازەکانی وڵات هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بۆردومانکردنی ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی کوردستانی سەرکۆنە دەکات و بە هەوڵێکی مەترسیدار بۆ راکێشانی بەغدا بۆ ناو "ئاگر و ناوجەرگەی جەنگ" وەسفی دەکات، هاوکات پشتیوانیی خۆی بۆ چارەسەری ئاشتییانە دووپات دەکاتەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

عەلی لاریجانی: ئەمریکا و ئیسرائیل پەشیمان دەکەینەوە

عەلی لاریجانی ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی هەڕەشە ئامێزی بە کورتی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی "تاوانبارە بێشەرمەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا پەشیمان دەکەینەوە".

لاریجانی هەر لە پەیامەکەیدا دەڵێت "سەربازە ئازاکان و گەلی مەزنی ئێران وانەیەکی لەبیرنەکراو بە ستەمکارانی نێودەوڵەتی دەڵێنەوە، کە تێوی شەڕن".

 
 

ترەمپ ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی ئێران راگەیاند

ئەمڕۆ شەممە، 28ـی شوباتی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، هێزەکانیان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوان لە ناوخۆی ئێران کردووە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئیسرائیل بە 200 فڕۆکە هێرشی کردووەتە سەر ئێران

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیدا لە مێژووی هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەیدا، کە لە یەک کاتدا و بە بەشداریی 200 فڕۆکەی جەنگی، گورزیان لە 500 ئامانجی ستراتیژی لە رۆژئاوا و ناوەڕاستی ئێران وەشاندووە.

سوپای ئیسرائیل ئاماژەیداوە، ئەمە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییە لە مێژوودا، دوای پلاندانانێکی ورد و بە پشت بەستن بە زانیاریی هەواڵگریی بەهێز جێبەجێ کرا.

 
 

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکان دەکەین

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دڵنیایی دەدات، کە تا ئێستا هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی لە ئێران تۆمار نەکراوە، بەڵام پێویستە هێرش و بەئامانجگرتنەکان لە دەوروبەری دامەزراوە ئەتۆمییەکان دوور بخرێنەوە.

ئاژانسەکە رایگەیاندووە، بە وردی و لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتە خێراکانی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

هەروەها داوای دانبەخۆداگرتن دەکات بۆ ئەوەی هیچ مەترسییەک لەسەر وێستگە ئەتۆمییەکان دروست نەبێت کە ژیانی خەڵکی ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە.

 

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کوەیت کەوتە بەر هێرشی درۆنی

عەبدوڵڵا راجحی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فڕۆکەوانیی شارستانیی کوەیت رایگەیاند: فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی وڵاتەکەی بە درۆن هێرشی کراوەتە سەر و بە دیاریکراویش بینای ترمیناڵی گەشتیاران (T1)ی کراوەتە ئامانج.

هەروەها رایگەیاندووە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژمارەیەک لە کارمەندانی فڕۆکەخانەکە بریندار بوون، بەڵام برینەکانیان سەخت نین و ژیانیان لە مەترسی نییە.

 

وەزارەتی بەرگری ئیمارات: لە ئامادەیی تەواو داین

عەبدولناسر ئەلحەمیدی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئیمارات دەڵێت "وڵات کەوتووەتە بەر هێرشێکی ئاشکرای مووشەکە بالیستییەکانی ئێران، بەڵام بەرگرییە ئاسمانییەکانمان بە کارامەیییەکی بەرزەوە بەرپەرچی هێرشەکان دەداتەوە."

راشیگەیاندووە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئیمارات مامەڵەیان لەگەڵ کەوتنەخوارەوەی پاشماوەی مووشەکەکان لە ناوچە نیشتەجێبوونەکانی شاری ئەبوزەبی کردووە، کە بەهۆیەوە زیانی ماددی کەوتووەتەوە و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

 

بەقایی: بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل نزیکەی 150 قوتابی منداڵی کچ شەهید بوون

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: بەهۆی هێرشێک بۆ سەر قوتابخانەیەک لە شاری مینابی پارێزگای هۆرمزگان، نزیکەی 150 قوتابی منداڵی کچ شەهید بوون، ئەمەش بە هەموو پێوەرەکان، تاوانی جەنگە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە رەخنەی توندی لە سیاسەتەکانی واشنتن گرت و رایگەیاند: لە قۆناخە جیاوازەکاندا ئەمریکا سەلماندوویەتی کە پابەندی بەڵێنەکانی نییە، ئەمە سێیەمجارە لە 10 ساڵی رابردوودا هەوڵە دیپلۆماسییەکان لەنێو دەبات.