ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

فوئاد حوسێن: رێگە نادەین خاکەکەمان بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکانمان بەکاربێت

وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆبوونەوەی خولی 165ـی ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبیدا، هەڵوێستی فەرمیی وڵاتەکەی بەرانبەر بە گرژییەکانی ناوچەکە راگەیاند. جەختی کردەوە کە عێراق پابەندە بە پاراستنی سەروەریی خۆی و رێگە نادات خاکەکەی وەک خاڵی دەستپێکردن بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکاربهێنرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

خاڵە سەرەکییەکان

وەزیری پێشمەرگە: ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر کوردستان دیارن و دەبێت سنوورێکیان بۆ دابنرێت هەموو ببینە

دەست بەسەر ژمارەیەک مووشەک و سەکۆی مووشەکی دا گیرا هەموو ببینە

سوپای ئیسرائیل: بۆ یەکەم جار لە سووریاوە چووینە ناو خاکی لوبنان هەموو ببینە

بەریتانیا سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات هەموو ببینە

تێلیگراف: ئێران لە رێگەی "پرێس تی ڤی"یەوە تۆڕێکی سیخوڕی لە لەندەن بەڕێوە دەبات هەموو ببینە

بەریتانیا بە درۆن مینەکانی گەرووی هورمز ئاشکرا دەکات هەموو ببینە

شێخ محەممەد بن زاید بۆ نێچیرڤان بارزانی: بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییە دەکەین هەموو ببینە

کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵی بۆ راگرتنی جەنگی ئێران بەڕێوەدەچێت هەموو ببینە

سوپای ئیسرائیل کوژرانی سەربازێکی لە باشووری لوبنان راگەیاند هەموو ببینە

ئیمارات: بەرپەرچی هێرشە مووشەکی و درۆنەکانی ئێران دەدەینەوە هەموو ببینە

سوپای پاسداران: زانکۆکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکەدا ئامانجمانە و دەبێت چۆڵ بکرێن هەموو ببینە

پاکستان: بە هەماهەنگی لەگەڵ تاران 20 کەشتیی وڵاتەکەمان بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن هەموو ببینە

سوپای سووریا: لە عێراقەوە بە چوار درۆن هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەربازییمان هەموو ببینە

سوپای سووریا: لە عێراقەوە بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەی تەنەف هەموو ببینە

سەرۆکانی ئۆکرانیا و ئیمارات لە ئەبوزەبی کۆبوونەوە هەموو ببینە

ئێران هۆشدارییەکی توند دەداتە وڵاتانی ناوچەکە هەموو ببینە

سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکە هێرشمان کردە سەر دامەزراوەکانی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران هەموو ببینە

حووسییەکانی یەمەن: هاتینە نێو جەنگەکە هەموو ببینە

ئێران هێرشی کردە سەر پاڵاوگەیەکی نەوتی بەحرەین هەموو ببینە

میدیای ئێران: حزبوڵڵا بارەگایەکی هەواڵگریی سوپای ئیسرائیلی کردە ئامانج

ئەمریکا: زانیاریمان هەیە ئێران دەیەوێت هاووڵاتییانمان لە سووریا بکاتە ئامانج هەموو ببینە

بەم نزیکانە پاکستان میوانداری دانوستان ئێران و ئەمریکا دەکات هەموو ببینە

واشنتن پۆست: ئەمریکا تووشی کورتهێنانی چەکی پێشکەوتوو بووەتەوە هەموو ببینە

ئەکسیۆس: ڤانس و ناتانیاهۆ مشتومڕیانە هەموو ببینە

کوەیت: بەندەری موبارەک ئەلکەبیر بە درۆن و مووشەک کرایە ئامانج هەموو ببینە

وۆڵستریت جۆرناڵ: ئیسرائیل ستراتیژی خۆی لە شەڕی دژی ئێران دەگۆڕێت هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

کارەبای تاران و چەند پارێزگایەکی دیکە برا

وەزارەتی وزەی ئێران ڕایگەیاند، کە بەهۆی هێرش بۆ سەر دامەزراوەکانی کەرتی کارەبا، تەزووی وزە لە تاران و دەوروبەری و پارێزگای ئەلبورز بە تەواوی بڕاوە. ئەم بڕانە لە ناکاوەی کارەبا لە کاتێکدایە کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی لێدانی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی وزەی ئێرانی کردبوو ئەگەر نەگەنە ڕێککەوتن.

 

سوپای ئیسرائیل قۆناغێکی نوێی بۆردوومانکردنی تارانی دەستپێکردەوە

سوپای ئیسرائیل (IDF) ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بە فەرمی ڕایگەیاند، کە شەپۆلێکی نوێی هێرشی ئاسمانیی چڕیان بۆ سەر چەندین ئامانجی جیاواز لە ناو جەرگەی تاران دەستپێکردووە. ئەم هێرشانە وەک وەڵامێکی ڕاستەوخۆ دێن دوای ئەوەی ئیسرائیل لە ماوەی ئەمڕۆدا هەڵدانی حەوت قۆناغی تری مووشەکی بالیستی لە ناوخۆی ئێرانەوە بۆ سەر خاکەکەی تۆمار کردووە.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پێشنیازەکانی واشنتن بە هیچ شێوەیەک لۆژیکی نین

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی بۆ سەر زانکۆکانی وڵاتەکەی وەک نیشانەی بێهیوایی و شکست وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە زانست بە بۆمب لەناو ناچێت. هاوکات رایگەیاند کە چیتر متمانە بە هیچ گەرەنتییەک ناکەن و تەنیا پشت بە تواناکانی خۆیان دەبەستن بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەیان.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

رێژەی هەڵاوسان لە ئێران بۆ سەرووی 50%بەرزبووەوە

ناوەندی فەرمیی ئاماری ئێران رایگەیاند، بەهۆی کاریگەرییەکانی جەنگەوە، رێژەی هەڵاوسانی ساڵانە لە وڵاتەکە تا ناوەڕاستی مانگی ئادار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە50.6%.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ـی ئاداری 2026، ناوەندی ئاماری ئێران لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە،رێژەی هەڵاوسان لەو 12 مانگەی کە لە مانگی "ئیسفەند" (20ی شوبات تا 20ی ئادار) کۆتایی هاتووە، گەیشتووەتە 50.6%ئەمەش بەراورد بە مانگی پێشوو سێ خاڵ زیادی کردووە کە 47.5%بوو.

 

موجتەبا خامنەیی سوپاسی مەرجەعییەت و گەلی عێراق دەکات بۆ پشتیوانیکردنییان لە ئێران

رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا سوپاسی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی و گەلی عێراقی کرد بۆ هەڵوێستە راشکاوەکانیان لە دژی ئەو هێرشانەی کە دەکرێنە سەر ئێران و پشتیوانیکردنی وڵاتەکەی لەم دۆخە هەستیارەدا.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

گرۆسی داوا لە واشنتن دەکات بژاردەی رێککەوتن لەگەڵ تاران هەڵبژێرێت

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەڵێت: ئەو ململانێ و جەنگەی ئێستا لە ئارادایە، ئامانجگەلێکی هەیە کە زۆر لە سنووری چەکە ئەتۆمییەکان فراوانترن. جەختی لەوەش کردەوە، رێککەوتن لەگەڵ ئێران باشترین بژاردەیە بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

وەزیرانی دەرەوەی پاکستان و سعوودیە و میسر و تورکیا: هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە تەنگژەکە چڕدەکرێنەوە

وەزیرانی دەرەوەی پاکستان و سعوودیە و میسر و تورکیا: هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە تەنگژەکە چڕدەکرێنەوە.

 

وەزیری پێشمەرگە: ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر کوردستان دیارن و دەبێت سنوورێکیان بۆ دابنرێت

وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە بەشێک نین لەو شەڕەی لە ناوچەکەدا هەیە و نابێت ببنە بەشێکیش لێی، داواشی لە حکوومەتی عێراق کرد سنوورێک بۆ هێرشی گرووپە چەکدارەکان دابنێت و وەک شارەکانی دیکەی عێراق بەرگری لە هەرێمی کوردستان بکات.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

گوتەبێژی خاتەمولئەنبیا: ترەمپ و ناتانیاهۆ سەربازانی ئەمریکا دەکەنە خۆراکی نەهەنگەکان

گوتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا رایگەیاند، سیاسیەتەکانی ترەمپ و ناتانیاهۆ، سەربازانی ئەمریکا دەکەنە خۆراکی نەهەنگەکانی ئاوی کەنداو.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

دەست بەسەر ژمارەیەک مووشەک و سەکۆی مووشەکی دا گیرا

لە پارێزگای کەرکووک دەست بەسەر ژمارەیەک مووشەک و سەکۆی مووشەکی دا گیرا.

سۆران کامەران، پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ـی ئاداری 2026، پۆلیسی قەزای پردێ و هەواڵگریی سوپای عێراق، لە گەڕەکی یەکی حوزەیران لە پارێزگای کەرکووک دەستیان بەسەر ژمارەیەک مووشەک و سەکۆی مووشەکی دا گرت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، ئەو مووشەکانەی دەستیان بەسەردا گیرا، ئامادەکرابوون بۆ هەڵدان و بەئامانج گرتنی شوێنی مەبەست. 

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە