ڕاستەوخۆ

رووماڵ بەردەوامە.. رێککەوتنی ئاگربەست راگەیەنرا

ئەمریکا و ئێران لەسەر ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی رێککەوتن

ئێران
هاوبەشکراوە

نەتەوە یەکگرتووەکان: ئاسایشی خۆراک لە لوبنان بە خێراییەکی مەترسیدار روو لە تێکچوونە

بەرنامەی خۆراکی جیهانی (WFP) سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، هۆشدارییەکی توندی دا لە تێکچوونی خێرای دۆخی ئاسایشی خۆراک لە لوبنان، ئەمەش بەهۆی بەردەوامیی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لەو وڵاتەدا.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

خاڵە سەرەکییەکان

سوپای پاسداران: بۆ دوست و دوژمن سەلماندمان بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز چووەتە قۆناخێکی نوێ

وەزیری دەرەوەی پاکستان: پێشوازی لە دانوستانەکان دەکەین

ئێران چوونی شاندی دانوستانکار بۆ پاکستان رەتدەکاتەوە هەموو ببینە

کەمال خەرازی بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستدا هەموو ببینە

ئاگربەست و گەرووی هورمز؛ نوێترین پێشهاتە ئابوورییەکانی شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەموو ببینە

یەکێتیی ئەوروپا داوای یەکلاکردنەوەی پرسی گرووپە چەکدارەکان لە ئێران دەکات هەموو ببینە

جێگری سەرۆککۆمار: ئێران وەڵامی توندی هەر پێشێلکارییەکی ئاگربەست دەداتەوە هەموو ببینە

مەرجی نوێی ئێران بۆ کەشتییەکان: پارە بدەن یان دەکرێنە ئامانج هەموو ببینە

لەگەڵ گەیشتنی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ سعوودییە؛ هێرشێکی درۆنی پووچەڵکرایەوە هەموو ببینە

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: بەغدا رۆڵی هەبوو لە نزیککردنەوەی ئەمریکا و ئێران هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

41 وڵات بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز لە لەندەن کۆدەبنەوە

بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەریتانیا میوانداری خولێکی نوێی گفتوگۆ نێووڵاتییەکان بکات بە مەبەستی تاوتوێکردنی رێگەکانی دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز و دەستەبەرکردنی ئازادی دەریاوانی لە ناوچەکەدا.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئاژانسی هەواڵی فارس: شاندێکی باڵای ئێران بە سەرۆکایەتی قالیباف گەیشتە ئیسلام ئاباد

ئاژانسی هەواڵی فارس رایگەیاند، کە شاندێکی باڵا و گشتگیری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی گەیشتە شاری ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

بۆچی ئێرانییەکان داوای جێگری سەرۆکی ئەمریکایان کردووە؟

گەیشتنی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ شاری ئیسلام ئاباد بە مەبەستی دەستپێکردنی دانوستانە راستەوخۆکانی سبەی شەممە 11ـی نیسانی 2026، جێبەجێکردنی خواستێکی لەمێژینەی سەرکردە باڵاکانی تارانە. بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەرپرسانی ئێران لە پشت پەردەوە داوایان کردووە ڤانس رۆڵی سەرەکی لە گفتوگۆکاندا بگێڕێت، چونکە وەک تاکە کەسایەتیی دژە جەنگ لە بازنەی نزیکی دۆناڵد ترەمپدا تەماشای دەکەن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

شەھباز شەریف: واشنتن و تاران ئامادەی رێککەوتنن

سەرۆکوەزیرانی پاکستان، ئاشکرای کرد کە ئەمریکا و ئێران ئامادەیی تەواویان نیشانداوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی؛ هەروەها ئەم قۆناغەی بە چارەنووسساز بۆ ئاییندەی ئاسایشی ناوچەکە وەسف کرد.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ترەمپ: ئێران هیچ کارتێکیان بەدەستەوە نییە

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، رایگەیاند کە تاران هیچ کارتێکی فشاری بەدەستەوە نییە و تاکە هۆکاری مانەوەیان تاوەکو ئێستا تەنیا بۆ مەبەستی دانوستانە. گوتیشی: "تاران لە چەواشەکاریی میدیایی و پەیوەندییە گشتییەکاندا زۆر شارەزاترە وەک لەوەی لە مەیدانی جەنگدا یاریزانێکی بەهێز بێت".

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

عێراقچی: رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمریکا، لوبنانیش دەگرێتەوە

تاران مەرجی جێگیرکردنی لوبنان لە ناو هەر رێککەوتنێکی ئاگربەست لەگەڵ واشنتن دووپات دەکاتەوە؛ عەباس عێراقچی رایگەیاند: کە دەبێت هێرشەکانی ئیسرایل بۆ سەر خاکی لوبنان بە تەواوی بوەستێنرێن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ترەمپ: کەشتییە جەنگییەکانمان پڕ دەکەینەوە

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کرد و رایگەیاند هێزە دەریاییەکانیان خەریکی بارکردنی پێشکەوتووترین تەقەمەنی و چەکن بۆ نێو کەشتییە جەنگییەکان تاوەکو لە ئەگەری شکستی دانوستانەکانی پاکستان، هێرشی وێرانکەر بکەنە سەر ئێران. ترەمپ جەختی کردەوە کە لە 24 کاتژمێری داهاتوودا راستی بنەمای دانوستانەکان و نیازپاکی ئێرانییەکان دەردەکەوێت

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ژاپۆن و ئۆکرانیا درۆنێکی هەرزان بۆ تێکشاندنی درۆنەکانی ئێران بەرهەم دەهێنن

لە کاتێکدا جەنگی درۆنەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆکرانیا گەیشتووەتە ئاستێکی نوێ، کۆمپانیایەکی ژاپۆنی هەوڵەکانی بۆ بەرهەمهێنانی درۆنێکی بەرپەرچدەرەوەی هەرزان چڕ کردووەتەوە تاوەکوو کۆتایی بە باڵادەستیی درۆنە خۆکوژەکانی ئێران بهێنێت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

واشنتن پۆست: ئەمریکا داوای ئازادکردنی بەندکراوەکانی لە تاران دەکات

رۆژنامەی "واشنتن پۆست"ی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، ئەمریکا لە میانی دانوستانەکانی کۆتاییهێنان بە شەڕ، داوا لە ئێران دەکات ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییانەی لای تاران دەستبەسەرن، ئازاد بکرێن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

قالیباف دوو مەرج بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان رادەگەیەنێت

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، تەنیا 24 کاتژمێر پێش دەستپێکردنی دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد، دوو مەرجی بۆ دانیشتن لەگەڵ ئەمریکا راگەیاند و جەختی کردەوە کە دەبێت ئاگربەست لە لوبنان رابگەیەنرێت و سامانە بلۆککراوەکانی ئێران ئازاد بکرێن

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە