ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

سێنتکۆم: هەڕەشەکانی ئێران لە گەرووی هورمز بە رێژەیەکی بەرچاو کەمبوونەتەوە

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانکردنی بنکەیەکی سەربازیی ژێرزەمینییەوە، توانای کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشی گەرووی هورمز و دەریاوانیی نێودەوڵەتی رووی لە پاشەکشە کردووە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

خاڵە سەرەکییەکان

یسرائیل کاتز: ئەم هەفتە قۆناخێکی نوێی هێرش بۆ سەر ئێران دەست پێدەکات هەموو ببینە

سوپای ئێران: هێرشمان کردە سەر کۆگاکانی فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن

لە هێرشەکەی سەر بارەگای هەواڵگری عێراق ئەفسەرێک کوژرا هەموو ببینە

ئێران بە مووشەک هێرش دەکاتە سەر تەلئەڤیڤ و چەندین کەسێک بریندار دەبن هەموو ببینە

میدیای ئێرانی: دەنگی شەش تەقینەوەی گەورە لە بەندەر عەباس بیسترا

پزیشکیان بۆ وڵاتانی ئیسلامی: ئێوە برای ئێمەن

زەنگی ئاگادارکردنەوە لە تەلئەڤیڤ لێ دەدرێت

ئەمریکا نزیکەی 5 هەزار سەربازی دیکە رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات هەموو ببینە

ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر باشووری لوبنان هەموو ببینە

گۆتێرێز: دەکرێت بەشیک بین لە پلانی پاراستنی گەرووی هورمز

دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە ئەهواز بیسترا

واشنتن رێگەی دا بە فرۆشتنی 140ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێران بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخەکان هەموو ببینە

گرووپی "ئەسحابولکەهف" بەرپرسیارێتی هێرشی درۆنی بۆ سەر نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا راگەیاند هەموو ببینە

سوپای پاسدارانی ئێران بۆ دانیشتووانی رەئسولخەیمە: شارەکە چۆڵ بکەن هەموو ببینە

ئەمریکا: بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز دەست بەسەر دوورگەی خارگدا دەگرین

سریلانکا رەتیدەکاتەوە لە خاکی وڵاتەکەیەوە هێرش کرابێتە سەر ئیران

تەسنیم: 16 کەشتی بازرگانی ئێران لە هیڕشی بەندەری لێنگی تێکشکێنران

وەزارەتی بەرگریی ئیمارات: 4 مووشەک و 26 درۆنمان خستە خوارەوە

گۆتێرێز: تەنیا ئەمریکا دەتوانێ جەنگی ئێران و ئیسرائیل رابگرێت هەموو ببینە

چین: ناسەقامگیری ناوچەکە کاریگەری ئابووریی لەسەر جیهان دەبێت

سوپای ئیسرائیل: سیستەمی بەرگریی بەرپرچی ژمارەیەک مووشەکی داوەتەوە

راوێژکاری ئەڵمانیا: مەترسییەکانی جەنگی ئێران کاردانەوەی دەبێت

بەحرەین: بەرپرچی 141 مووشەک و 242 درۆنی ئێرانی دراونەتەوە

زەنگی ئادارکردنەوە لە چەند ناوچەیەکی ئوردن لێ دەدرێت

ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی باشووری لوبنان بۆردومان دەکات

وەزارەتی دەرەوەی چین: لە گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیگەرانین

رۆیتەرز: بەندەری لێنگێ لە ئێران بۆردومان کرا

لە ئێران بەرپرسێکی دیکەی باڵای هەواڵگریی بەسیج کوژرا هەموو ببینە

عێراقچی بۆ هاوتا بەریتانییەکەی: لەندەن هاوبەشە لە دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

گوتەبێژی سوپای پاسداران کوژرا هەموو ببینە

شەش وڵات ئامادەیی خۆیان بۆ پاراستنی گەرووی هورمز راگەیاند هەموو ببینە

لە کوێت بەهۆی هێرشی درۆنەوە ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت کەوتەوە هەموو ببینە

ترەمپ: جەنگی ئێران بەم زووانە کۆتایی دێت هەموو ببینە

سوپای پاسداران لە گەرووی هورمز ناوچەیەکی ئارامی کردووەتەوە هەموو ببینە

وەزیری دەرەوەی قەتەر: فراوانکردنی جەنگ خزمەتی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە ناکات هەموو ببینە

هێرشەکەی سەر قەتەر نرخی گازی لە ئەوروپا بەرز کردەوە هەموو ببینە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ 72 کاتژمێری دیکە درێژ کردەوە

ئیسرائیل هێلیکۆپتەرێکی ئێران لە سنە و 5 کەشتی جەنگی لە دەریای قەزوین تێکدەشکێنێت هەموو ببینە

ئێران رێگری لە کەشتییەکی زەبەلاحی نەوتهەڵگر کرد هەموو ببینە

رۆیتەرز: ئەمریکا پلانی جێگیرکردنی هێزی زەمینی لە کەنداو داڕێشتووە هەموو ببینە

حەشدی شەعبی: لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی چەکدارێکمان لە نەینەوا کوژرا هەموو ببینە

لە تەلئەڤیڤ کوژراوێک هەیە و ئیسرائیل رووبەڕووی هێرشە موشەکییەکانی ئێران دەبێتەوە هەموو ببینە

نەوتی برێنت و تێکساس؛ جیاوازیی نرخەکەیان ریکۆردی 11 ساڵی شکاند هەموو ببینە

ئەمریکا: ئەرکە سەربازییەکانمان لە ئێران بەرەو کۆتایی دەچێت هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

ئەکسیۆس: تیمی ترەمپ ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ ئێران دەکات

پێگەی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمریکی رایگەیاند: تیمی ترەمپ ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ ئێران دەکات.

تەندروستیی ئێران: لە سەرەتای جەنگەوە تا ئێستا زیاتر لە 20 هەزار کەس بریندار بوونە

وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاشکرای کرد، لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، تا ئێستا 20 هەزار و 984 کەس بریندار بوونە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

22وڵات سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران لە گەرووی هورمز دەکەن

هەریەکە لە وڵاتانی (ئیمارات، بەحرەین، شانشینی یەکگرتوو "بەریتانیا"، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا، یابان، کەنەدا، کۆریای باشوور، نیوزلەندا، دانیمارک، لاتیڤیا، سلۆڤێنیا، ئیستۆنیا، نەرویج، سوید، فینلەندا، چیک، ڕۆمانیا و لیتوانیا) بەیاننامەیەکی هاوبەشیان سەبارەت بە بارودۆخی گەرووی هورمز بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 21ـی ئاداری 2026، 22 وڵات لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران دەکەن لە گەرووی هورمز و رایدەگەیەنێن: بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی دوایی دەکەین کە لەلایەن ئێرانەوە کرانە سەر کەشتییە بازرگانییە بێ بەرگرییەکان لە کەنداو، هەروەها سەرکۆنەی ئەو هێرشانەش دەکەین بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی، لەوانەش دامەزراوەکانی نەوت و گاز، و داخستنی کردەیی گەرووی هورمز لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە.

 
 

پزیشکیان: کۆتاییهێنانی جەنگ پێویستی بە راگرتنی هێرشەکان و گەرەنتیی دووبارەنەبوونەوەیانە

سەرۆککۆماری ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە، کە تاکە رێگە بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییە سەربازییەکان، راگرتنی دەستبەجێی هێرشەکان و چەسپاندنی سیستەمێکی ئەمنیی هەرێمییە. لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی هیندستانیش هۆشداریی لە مەترسییەکانی سەر ئاسایشی کەشتیوانی و وزە دەدات.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئیبراهیم زولفەقاری هۆشداری بە ئیمارات دەدات

قەرارگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران، هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کرد و رایگەیاند، هەر جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکی ئێران، وەڵامی خێرا و توندی لێ دەکەوێتەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئیبراهیم زولفەقاری هۆشداری بە ئیمارات دەدات

قەرارگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران، هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کرد و رایگەیاند، هەر جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکی ئێران، وەڵامی خێرا و توندی لێ دەکەوێتەوە.

ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی قەرارگای خاتەمولئەنبیای رایگەیاند، وڵاتەکەی پێشتر سەلماندوویەتی کە سەرچاوەی هەر جۆرە هەڕەشە یان دەستدرێژییەک بۆ سەر سەروەریی نیشتمانیی ئێران، دەکەوێتە بەر هێرشی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانیان.

هۆشداریشی دا ئەگەر لە خاکی ئیماراتەوە جارێکی دیکە دەستدرێژی بۆ سەر دوورگەکانی بووموسا و تونبی گەورە لە کەنداو بکرێت، هێزە سەربازییەکانی ئێران بەبێ دوودڵی شاری ڕەئسولخەیمەی ئیمارات دەکەنە ئامانجی پەلامارە کوشندەکانی خۆیان.

 
 

سوپای پاسداران خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ئێف 16ـی ئیسرائیلی راگەیاند

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانییان سێیەمین فڕۆکەی جەنگییان لە جۆری "F-16"ی ئیسرائیلی پێکاوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

مەسعود پزیشکیان لە پەیامی نەورۆزدا داوای یەکڕیزی و تێپەڕاندنی قەیرانەکان دەکات

ئەمڕۆ شەممە، 21ـی ئایاری 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، بەبۆنەی هاتنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی هەتاوییەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای لە گەلی وڵاتەکەی دەکات، کۆتایی بە ناکۆکییەکان بهێنن و یەکڕیزیی نیشتمانی بپارێزن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

یسرائیل کاتز: ئەم هەفتە قۆناخێکی نوێی هێرش بۆ سەر ئێران دەست پێدەکات

لە پەرەسەندنێکی مەترسیداری گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، پەیامێکی توندی ئاراستەی تاران کرد و رایگەیاند، لەم هەفتەیەوە قۆناخێکی نوێ و توندتر لە هێرشە سەربازییەکانیان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێدەکات.

 

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئێستا سوپای پاسداران کۆنترۆڵی ئێرانی کردووە

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئێستا سوپای پاسداران کۆنترۆڵی ئێرانی کردووە و سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنەکان و هەڵدانی مووشەک بۆ  ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچەکەدەکات.