ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران ناوبژیوانیی پاکستان رەت دەکاتەوە

هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران تووشی کۆسپێکی گەورە بوون. رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" ئاشکرای کرد کە دەستپێشخەرییەکەی پاکستان بۆ ناوبژیوانی لە نێوان هەر دوو وڵات پەکیکەوتووە، ئەمەش دوای ئەوەی تاران بە فەرمی ئەنجامدانی هەر جۆرە گفتوگۆیەکی لە ئیسلام ئاباد رەت کردەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

خاڵە سەرەکییەکان

کڵێساکانی دوبەی: رێوڕەسمی هەینی مەزن لە رێگەی یوتیووب پەخش دەکرێت هەموو ببینە

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: کەرتی تەندروستیی ئێران رووبەڕووی هێرشی چڕ بووەتەوە هەموو ببینە

سوپای ئیسرائیل: دانپێدانانی ژمارەیەک چەکداری حزبوڵڵا بڵاودەکاتەوە هەموو ببینە

ئیمارات: بەرگرییە ئاسمانییەکانمان بەرپەرچی هێرشی مووشەکی و درۆنیی ئێرانیان داوەتەوە هەموو ببینە

ئەنجوومەنی ئاسایش دەنگدان لەسەر پڕۆژە بڕیارەکەی بەحرێن بۆ پاراستنی گەرووی هورمز دوادەخات هەموو ببینە

گفتوگۆ لەبارەی گۆڕینی چەند بەرپرسێکی دیکەی ئیدارەی ترەمپ بەردەوامە هەموو ببینە

تەندروستی لوبنان: تا ئێستا 1345 کەس بەهۆی هێرشەکانەوە کوژراون هەموو ببینە

نرخی گازوایل لە ئەوروپا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد هەموو ببینە

میدیای ئێران: شاری قوم بۆردومان کرا

زەنگی ئاگادارکردنەوە لە بەحرەین لێدەدرێت

بەریتانیا: ئەگەری بەکارهێنانی هێز بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز بەدوور نازانین هەموو ببینە

رووسیا لە رێگەی ئیبراهیم خەلیلەوە پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکات هەموو ببینە

ئومێد خۆشناو: زیاتر لە 500 هێرشی ناڕەوا کراوەتە سەر هەولێر هەموو ببینە

پاکستان و چین دەستپێشخەرییەکی نوێ بۆ راگرتنی جەنگ پێشکەش دەکەن هەموو ببینە

فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران: ئەگەر هێرشی زەمینی بکرێت، نابێت یەک سەربازی دوژمن بە زیندوویی رزگاری بێت هەموو ببینە

هەواڵگریی ئەمریکا: سەرەڕای کوژرانی سەرکردەکانی، هێشتا دەسەڵاتی ئێران کۆنترۆڵی لەدەست نەداوە هەموو ببینە

سوپای پاسداران بۆ ئەپڵ و گوگڵ: دەبنە ئامانجی رەوای ئێمە هەموو ببینە

جەنگی ئێران ئاراستەی هەناردەی نەوتی عێراقی گۆڕی هەموو ببینە

سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا: نرخی سووتەمەنی لە وڵاتەکەمان گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی هەموو ببینە

گوتەبێژی خاتەمولئەنبیا: بۆ هێرشی زەمینی ئامادەین هەموو ببینە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: کاتی دانوستان و ئاگربەست نییە هەموو ببینە

عێراق کار بۆ کردنەوەی بەشێکی ئاسمانەکەی دەکات هەموو ببینە

میدیاکانی ئێران: کەمال خەرازی لە هێرشێکدا لە تاران بریندار بوو هەموو ببینە

سکرتێری گشتیی ناتۆ بۆ هێورکردنەوەی ترەمپ دەچێتە کۆشکی سپی هەموو ببینە

هەڕەشەکانی ترەمپ نرخی نەوتی 5 دۆلار بەرزکردەوە هەموو ببینە

حەشدی شەعبی: ژمارەی کوژراوانی بۆردومانەکەی تەلعەفەر بۆ 3 کەس بەرزبووەتەوە هەموو ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران پێگەی خۆی لە گەرووی هورمز بەهێز دەکات هەموو ببینە

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: میوانداریی لووتکەیەکی نێودەوڵەتی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز دەکەین هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

جۆنسن: لەندەن لە رووی ستراتیژییەوە شکستی هێناوە و پشتی لە هاوپەیمانەکانی کردووە

سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا، رەخنەی توندی ئاڕاستەی حکوومەتەکە ستارمەر کرد و بە "سست و بێدەنگ" لە ئاست پەرەسەندنە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران وەسفی کرد.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

نیویۆرک تایمز: دووەم فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز تێکشکاوە

هەینی 3ـی نیسانی 2026، رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" ئاشکرای کرد کە دووەم فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکی لە جۆری (A-10 Warthog) لە نزیک گەرووی هورمز تێکشکاوە و کەوتووەتە ناو ئاوەکانی کەنداو و  فڕۆکەوانی A-10ەکە بە سەلامەتی رزگارکراوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە درێژ کرایەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق، بڕیاری دا، بە درێژکردنەوەی ماوەی داخستنی ئاسمانی وڵاتەکە بە رووی هەموو جۆرە گەشتێکی ئاسمانی بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئەردۆغان بۆ پوتن: پێویستە سیاسەتە شەڕەنگێزییەکانی ناتانیاهۆ لە ناوچەکەدا رابگیرێن

سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، جەختی لە پێویستی وەستاندنی سیاسەتە شەڕەنگێزییەکانی حکوومەتەکەی ناتانیاهۆ لە تەواوی ناوچەکەدا کردەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

سەرمایەدارانی ئێرانی بۆ دۆزینەوەی فڕۆکەوانە ئەمریکییەکان خەڵاتی ماددی دەدەن

میدیایەکی ئێران بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیایەک خەڵاتێکی 15 ملیار تومەنی بۆ دۆزینەوەی دوو فڕکەوانە ئەمریکییەکە راگەیاندووە و بازرگانێکی خەڵاتێکی دیکەی داناوە بۆ هەر کەسێک ئەو دوو فڕۆکەوانەی بە زیندووی رادەست بکات.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ترەمپ: بەم زووانە گەرووی هورمز دەکەینەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەیامێکی نوێدا دەربارەی دۆخی ناوچەکە و کێشەی وزە، رایگەیاند، وڵاتەکەی لەبەردەم هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەدایە بۆ کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز و دەستبەسەرداگرتنی سەرچاوە نەوتییەکان.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئەکسیۆس: ئێران بۆ یەکەمجار لە سەرەتای جەنگەوە فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکای خستە خوارەوە

میدیا فەرمییەکانی ئێران و سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕووداوەکە بە ئەکسیۆسی راگەیاندووە، هێزە بەرگرییەکانی ئێران فڕۆکەیەکی جەنگیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان تێک شکاندووە و خستوویانەتە خوارەوە. لە ئێستاشدا هەڵمەتێکی چڕی گەڕان و رزگارکردن بۆ دۆزینەوەی دوو ئەندامی تاقمی فڕۆکەکە دەستی پێکردووە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

بەقایی: چەند وڵاتێکی ناوچەکە لە جەنگی دژی ئێران تێوەگلاون

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت "ئەو درۆنەی لە شاری شیراز خرایە خوارەوە، پارچەکانی بەڵگەیەکی باشن بۆ سەلماندنی راستی ئەوەی چەند وڵاتێکی ناوچەکە لەم جەنگە تێوەگلاون".

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

فۆکس نیووز: فڕینی فڕۆکەی B-52 بە ئازادی بەسەر ئاسمانی ئێران نیشانەی قۆناغێکی نوێی جەنگە

راپۆرتێکی نوێی تۆڕی "فۆکس نیووز"ی ئەمریکی ئاشکرای کرد، کە فڕۆکە ستراتیژییەکانی جۆری B-52ـی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستیان بە ئەنجامدانی گەشتی ئاسمانی لەناو سنوورە ئاسمانییەکانی ئێراندا کردووە. ئەم پەرەسەندنە نیشانەیەکی ڕوونە بۆ سەپاندنی باڵادەستیی تەواوەتیی ئاسمانیی ئەمریکا و داڕمانی سیستەمە بەرگرییەکانی ئێران دوای چەند هەفتەیەک لە بۆردوومانی چڕ.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

واشنتن پۆست: ئێستا دەسەڵاتێکی توندڕەوتر ئێران بەڕێوەدەبات

رۆژنامەی "واشنتن پۆست" لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، کە زنجیرە کوشتنی سەرکردە باڵاکانی ئێران لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، نەک هەر نەبووەتە هۆی لاوازکردنی تاران، بەڵکوو بووەتە هۆی سەرهەڵدانی دەسەڵاتێکی سەربازیی توندڕەوتر کە ئاسۆی چارەسەری دیپلۆماسییان بەرتەسک کردووەتەوە. ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ دوا مۆڵەت بۆ گەیشتن بە رێککەوتن دیاری دەکات.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە