بزانه "فه‌خریزاده" چۆن كۆژراوه؟
K24- مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
به‌پێی دزه‌پێكردنی ئه‌و ورده‌كارییانه‌ی كه له‌دوای كوشتنی موحسین فه‌خریزاده، سه‌رۆكی پرۆگرامی ئه‌تۆمیی سه‌ربازی ئێران، له‌ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه ده‌ست هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا كه‌وتوون، ده‌ركه‌وتووه كه پیلان و كوشتنه‌كه‌ی ده‌ستی ئیسرائیل-ی له پشته‌وه‌یه.
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی دیلی مه‌یل بڵاویكرده‌وه، فه‌خریزاده كه به بنیاتنه‌ری چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران داده‌نرێت، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌لایه‌ن 12 كه‌سه‌وه به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـە دراوه، كه راسته‌وخۆ 5 كه‌سیان له‌چوارده‌وری ئۆتۆمبێله‌كه بوون و ئه‌وانی دیكه‌ش له‌دووری ئۆتۆمبێله‌كه وه‌ستابوون.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی زه دالاس مۆرنین نیوز، نوسیویه‌تی: ئه‌نجامده‌رانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه 2 نیشانشكێنیان له‌گه‌ڵ بووه، كه به‌شێك بوون له‌و 62 كه‌سه‌ی پلانداڕێژه‌ری كوشتنه‌كه‌ی فه‌خریزاده، كه 50 كه‌سیان به‌رپرسی لۆجستی كاره‌كه‌یان له‌ئه‌ستۆ گرتووه.
كاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی 27ی تشرینی دووه‌م موحسین فه‌خریزاده له ناوچه‌ی ئه‌بسارد ده‌ماوه‌ند كه 40 مایل له خۆرهه‌ڵاتی تارانه‌وه دووره و ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ته به نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، به ئۆتۆمبێلێكی ئاسایی نیسان ده‌گه‌نه نزیك باخچه‌ی سه‌رحانگ، ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری نیسانی كۆن كه پڕه له داروته‌خته به دووری 100 مه‌تر له پێش ئۆتۆمبێله‌كه‌ی فه‌خریزاده‌وه ده‌ڕوات، و له ناكاو ده‌ته‌قێته‌وه و ده‌بێته هۆی رێگری و په‌ككه‌وتنی رێگاكه و به‌دووی 500 مه‌تر به‌چوارده‌وری خۆیدا دار و ته‌خته بڵاوده‌كاته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر تاوه‌ری كاره‌بای 132 كه‌ی ڤی ناوچه‌كه و بچڕاندنی ده‌بێت، بۆیه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی فه‌خریزاده ده‌وه‌ستێت، دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك، 5 چه‌كداری ده‌مامكدار ده‌گه‌نه سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی فه‌خریزاده و له‌چوارلاوه به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی ده‌ده‌ن و چه‌كداره‌كان ناوچه‌كه جێده‌هێڵن، جگه له فه‌خریزاده، پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌شی ده‌كوژرێت.
به‌پێی رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز رۆژی 30 تشرینی دووه‌م، دوا چاوپێكه‌وتنی فه‌خریزاده له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسی ئێرانی، محه‌مه‌د ئه‌حواز بووه، كه سه‌رزه‌نشتی ئه‌وه‌ی كردووه، كه له‌لایه‌ن كۆمه‌لێك به‌رپرسی ئێرانه‌وه زانیاری براوه‌ته ده‌ره‌وه ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌یان.
كوشتنی فه‌خریزاده گرژیی و ئاڵۆزی له ناوچه‌كه زیادكردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێران جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی ئیسرائیل (موساد) له‌پشت كوشتنی فه‌خریزاده‌وه‌یه و چه‌ند به‌رپرسێكیشیان به‌ڵێنی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یان داوه.
ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری گشتیی ئێران دوێنێ له كۆتایی گوتارێكیدا ده‌رباره‌ی كاروباری ده‌وڵه‌ت، گوتی: "كاری له پێشینه‌ی ئێران له دوای كوشتنی فه‌خریزاده، سزای كۆتایی تاوانبارانه و تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه" بێئه‌وه‌ی ورده‌كاری بدات.
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێكی سی ئێن ئێن، كه‌مال خه‌رازی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ستراتیژی ئێران بۆ كاروباری ده‌ره‌وه، ده‌ڵێت: "هاوشێوه‌ی هه‌مان سیناریۆی تیرۆركردنی قاسم سوله‌یمانیی-یه".
لیوا قاسم سوله‌یمانی به‌رپرسی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له رۆژی 3ی كانوونی دووه‌می 2020 له رێگه‌ی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژرا.
خه‌رازی ده‌ڵێت: "بێگومان كۆماری ئیسلامی ئێران په‌رچه‌كرداری بێ مه‌رج و به‌ند و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی به‌رامبه‌ر تاوانباران ده‌بێت".
به‌رپرسی پێشووی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا CIA كوشتنی فه‌خریزاده‌ی به‌كارێكی تاوانكاری ناوبرد و وه‌های وه‌سفكرد، كه "ئه‌وپه‌ڕی ترسنۆكانه‌یه".
جۆن برنیان، به‌رێوه‌به‌ری پێشووی CIA له‌ماوه‌ی 2013-2017 له ئیداره‌ی ئۆباما، گوتی: "نازانرێت كێ فه‌خریزاده‌ی كوشتووه، به‌ڵام ترسی په‌رچه‌كرداری توند ده‌بینرێت له ئێران و ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی گه‌ڕێكی نوێ له ململانێی هه‌رێمایه‌تی".
دوو به‌رپرسی دیكه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی كه بۆ رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز دواون ده‌ڵێن: "ئیسرائیل له پشت ئه‌م كاره‌وه‌یه".
ئێران هه‌میشه ره‌تیكردووه‌ته‌وه، كه هه‌وڵی ده‌ستكه‌وتنی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌دات و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی ئه‌تۆمی بۆ مه‌به‌ستی كاری ئاشتی به‌كارده‌هێنێت، به‌ڵام ئۆپه‌راسیۆنی ئیسرائیل له‌ساڵی 2018 گه‌نجینه‌یه‌كی پڕ له فایلی نهێنی ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی پلانی عه‌مد ئامه‌د(Amad) ی خسته‌ڕوو، كه هه‌وڵ و توانای ئێران ده‌رده‌خات، بۆ به‌ده‌ستگه‌یشتنی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ر له 20 ساڵ و به‌شی زۆری به‌ڵگه‌كان ئیمزا و ده‌ستنووسی فه‌خریزاده‌ی پێوه‌بوو.
هه‌ر له هه‌مان ساڵدا بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا چه‌ندین زانیاری له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران خسته‌ڕوو و له به‌شێكی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا به‌روونی باسی فه‌خریزاده‌ی كرد و جه‌ختی له ناوه‌كه‌ی كرده‌وه و گوتی: "موحسین فه‌خریزاده"، ئه‌و ناوه‌تان له‌بیر نه‌چێت، "فه‌خریزاده".
H.B
بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەم کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا لە ساڵی 2018، بە ناو ناوی "موحسین فەخریزادە" دەهێنێت و دەشڵێ "ئەو ناوە لەبیر نەکەن"
هـ.ر.