دەرگای قوتابخانەکان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە
K24 - هەولێر
ئهمڕۆ وەرزی نوێی خوێندن لە ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان دەستپێدەكاتهوه، وەزارەتی پەروەردەش بڕیاریداوە خوێندنی قوتابییان لە پۆلەكان بێت.
بەهۆی ئەوەی هێشتا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوە، دەستپێکردنەوەی خوێندن بەو شێوەیە، دوودڵییەكی لەلای ھاووڵاتییانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دروستكردووە.
بڕیاری کردنەوەی دەرگای قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن، لەلایەن موحسین حاجی میرزایی، وەزیری پەروەردە درا، بەو هۆیەوە نزیکەی 15 ملیۆن قوتابی دەستیان بە ساڵی نوێی خوێندن کرد.
عەباس ئاغازادە، سهرۆكی كۆمهڵگهی گشتیی ئهنجوومهنی سیستەمی پزیشكی ئێران دەڵێ: "كردنەوەی قوتابخانەكان كارەساتی لێدەكەوێتەوە"، بەشێكی زۆر لە ھاووڵاتییانی رۆژھەڵاتی كوردستانیش، ھەمان بۆچوونیان ھەیە.
ساڵی نوێی خوێندن لەكاتێكدا دەستپێدەكاتەوە، كە نزیكەی 22 ھەزار كەس بەھۆی توشبوون بە كۆرۆنا لە ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی تووشبووانیش 380 ھەزار كەسی تێپەراندووە، كردنهوهی دهرگای قوتابخانهكان و ھاتنی وەرزی پاییزیش وایكردووە، بەرپرسانی ئێران ههر لە ئێستاوە ھۆشداری لە ھاتنی شەپۆلێكی دیكەی كۆرۆنا بدەن.
هـ.ر.