حكوومهتی ههرێم دهیهوێت پڕۆژهی چاكسازی بهتهواوی جێبهجێ بكات
K24- ههولێر:
حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیازی وایە لە ساڵی ٢٠٢٠ کاری زیاتر لە بواری چاکسازیدا بکات.
دکتۆر ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بە کوردستان ٢٤ی راگهیاند، حکوومەتی ههرێمی كوردستان لە ٢٠٢٠ خزمەتگوزاری زیاتر دەگەیەنێتە هاوڵاتیان و دەیەوێ پرۆژەی خۆی بۆ چاکسازی بە تەواوی جێبەجێ بکات.
هاوکات سهفین دزهیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان دەڵێت: پەیامی حکوومەت خزمەتە و وەك فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە ساڵی ٢٠٢٠ هەوڵدەدەن زیاتر لە پلاتفۆرمە نێودەوڵەتییەکاندا بەشداربن.
H.B