كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان متمانه‌ی په‌رله‌مانی پێ به‌خشرا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 10ی ته‌ممووزی 2019، له دانیشتنێكی تایبه‌تدا، به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، متمانه به مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌خشرا.
له دانیشتنه‌كه‌دا، به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، كه 88 ده‌نگ بوو، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كابینه‌ی نۆیه‌م، متمانه‌ی پێ به‌خشرا.
دواتریش مه‌سرور بارزانی، ناوی وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی له به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران خوێنده‌وه، كه پێشتر سیڤییه‌كانی بۆ په‌رله‌مان ره‌وانه كردبوو.
دواتریش سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ناوی قوباد جه‌لال تاڵه‌بانی، وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیران خسته ده‌نگدانه‌وه و به ده‌نگی 73 په‌رله‌مانتار، وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیران متمانه‌ی پێ درا.
دواتریش ناوی وه‌زیره‌كان بۆ متمانه خرایه ده‌نگدان و ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه بوو:
1- فرسه‌ت ئه‌حمه‌د، وه‌زیری داد، 84 ده‌نگ.
2- شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه، 73 ده‌نگ.
3- رێبەر ئەحمەد خالید - وەزیری ناوخۆ، 76 ده‌نگ.
4- ئاوات جەناب نوری ساڵح - وەزیری دارایی و ئابووری، 81 ده‌نگ.
5- د. سامان حوسێن محەمەد بەرزنجی - وەزیری تەندروستی، 81 ده‌نگ.
6- ئالان حەمە سەعید ساڵح محەمەد - وەزیری پەروەردە، 85 ده‌نگ.
7- دانا عەبدولکەریم حەمە ساڵح عەبدولرەحمان - وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، 80 ده‌نگ.
8- ساسان عوسمان عەونی حەبیب - وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار، 85 ده‌نگ.
9- د. ئارام محەمەد قادر ئەمین - وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی، 76 ده‌نگ.
10- د. دارا رەشید مەحمود - وەزیری پلاندانان، 75 ده‌نگ.
11- کوێستان محەمەد عەبدوڵڵا مەعروف - وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی، 74 ده‌نگ.
12- محەمەد سەعید عەلی - وەزیری رۆشنبیری و لاوان، 75 ده‌نگ.
13- عەبدوڵڵا مەحمود محەمەد سان ئەحمەد - وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان، 85 ده‌نگ.
14- بێگەرد دڵشاد شوکرڵڵا - وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، 83 ده‌نگ.
15- کەمال موسلیم سەعید قەرەنی - وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، 85 ده‌نگ.
16- ئانۆ جەوهەر عەبدولمەسیح عەبدوکا - وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، 80 ده‌نگ.
17- پشتیوان سادق عەبدوڵڵا - وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، 77 ده‌نگ.
18- کەمال محەمەد ساڵح خەلیل - وەزیری کارەبا، 85 ده‌نگ.
19- خالید سەلام سەعید - وەزیری هەرێم، 68 ده‌نگ.
20- ئایدن مەعروف سەلیم - وەزیری هەرێم، 78 ده‌نگ.
21- ڤاڵا فەرید ئیبراھیم - وەزیری هەرێم، 83 ده‌نگ.
دوای وه‌رگرتنی متمانه‌ی په‌رله‌مانتاران، رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ندامی پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، ده‌ستیپێكرد.
كابینه‌ی نۆیه‌م، به‌ر له واده‌ی دیاریكراوی خۆی خرایه به‌رده‌م په‌رله‌مان و له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوه‌وه ئاماده‌كرا، ئه‌مڕۆش په‌رله‌مانی كوردستان، متمانه‌ی به كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی وه‌رگرت.
ئ. م