زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی كه‌ركووك روویاندا و دوو بۆمبی دیكه‌ش پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌

به‌ ڤیدیۆ.. چركه‌ساتی یه‌كێك له‌ ته‌قینه‌وه‌كان ببینه‌
kurdistan24.net

K24 - كه‌ركووك:

زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی كه‌ركووك روویاندا و تا ئێستاش به‌هۆیانه‌وه‌ 6 كه‌س كوژراون و 17 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.

په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌ ته‌قینه‌وه‌كان له‌ شه‌قامی قودس و یه‌كێكی دیكه‌ش له‌سه‌ر رێگه‌ی به‌غدا روویداوه‌، ژماره‌ی قوربانییانیش له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌.

هاوكات شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراقی ئاشكرای كرد، جیا له‌و شه‌ش ته‌قینه‌وه‌، دوو بۆمبی دیكه‌ش پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌.

تا ئێستاش ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی كه‌ركووك ئاماری كۆتایی قوربانییانی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌ و هیچ لایه‌نێكیش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

ئ. م