به‌غدا مووچه‌ی دوو مانگی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی لێژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی كوردستان 24ی راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی هه‌رێم له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و، ناوی ئه‌و مانگانه‌شی ئاشكراكرد، كه دابه‌شكردنی مووچه ده‌یانگرێته‌وه.
شێركۆ جه‌وده‌ت له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 رایگه‌یاند، "دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بێت" و جه‌ختی كرده‌وه، "به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، مووچه‌ی هه‌ردوو مانگی كانوونی دووه‌م و شوبات دابه‌ش ده‌كرێت و دواتر مانگانه پرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك و ئاسایی له‌گه‌ڵ ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت"، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد، "دیارنییه ئاخۆ مووچه‌ی ئه‌و دوو مانگه به‌یه‌كه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت، یاخۆد له‌ماوه‌ی جیاوازدا".
سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش، جه‌وده‌ت گوتی: "مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه له‌سه‌ر وردبینیكردن له لیستی مووچه‌خۆران وه‌ستاوه و لێژنه‌كانی وردبینیش كاره‌كانیان خێراتر كردووه، بۆئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ش به‌زووترن كات دابه‌ش بكرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگ و ده‌ستوورییه و پێشوازی له هه‌ر هه‌نگاوێكی دیكه‌ی ده‌ستووریش ده‌كه‌ین و، پێوسته په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش بۆ دۆخی به‌ر له كێشه‌كانی نێوانیان بگه‌ڕێنه‌وه".
به‌ر له دوو رۆژ، سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكردبوو، له رۆژانی داهاتوودا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی گه‌وره‌ترین دوو وه‌زاره‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرین، كه له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی پێكهاتوون.
دوێنێش ڤیان محه‌مه‌د حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، "حكوومه‌تی عێراق به لێژنه‌ی وردبینی له لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم راگه‌یاندووه، له ده‌ستپێكی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت، به دیاریكراویش له‌رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو".
H.B