كوردانی رۆژھەڵات داخوازییەكانیان دەگەیەننە ئەمەریكا

"دەبێ هاورێ و هاوپەیمانی زیاتر لە ئەمەریکا بدۆزینەوە"
kurdistan24.net

K24 - واشنتن

لەگەڵ گەرمتربوونی دەنگوباسی گۆڕینی رژێمی ئێران، لایەنە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتە سەردانی ئەمەریکا دەکەن. سەرکردەکانی ئەم پارتانە ئاماژە بەوە دەدەن دەیانەوێت ئەم هەلە بقۆزنەوە بۆئەوەی هاورێ و هاوپەیمانی زیاتر لە ئەمەریکا بدۆزنەوە و لە پرۆسەی گۆڕینی رژێم رۆڵێکی کاریگەریان هەبێت. شرۆڤەکارانیش پێیانوایە سوود وەرگرتن لە ئۆپۆزسیۆنی ئێران جێگرەویەکی باشترە لە بەکارهێنانی هێز بۆ  گۆڕینی رژێمی ئێران.

دامەزراوەی لەندەن بۆ لێکۆڵينەوەی سیاسی لە واشنتن، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی گۆڕینی رژێمی ئێران، بانگێشتی پارتە كوردییەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان دەكات، پارتە كوردییەكانی رۆژڵاتیش پێیانەوایە، ئەوان دەیانەوێت دۆست پەیدا بكەن، بۆ ئەوەی لە ھەر ئاڵوگۆڕییەكی ئێراندا رۆڵی سەرەكیان ھەبێت.

 مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدكا) بە كوردستان24 راگەیاند: "وەكو كوردی ئێران كە یەكگرتووترین ھێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانین، لەو دۆخەدا پێویستە ھەوڵی خۆمان بدەین، بۆ پەیداكردنی دۆست و ھاوكار، بۆ ئەوەی پەیوەند لەگەڵ ئاڵوگۆڕی رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێراندا، رۆڵی سەرەكیمان ھەبێت، بەو ئامانجەی خەڵكی كورد لەژێر فشار و زۆرداری ئەو رژێمەدابووە دەستكەوتی سیاسی بۆ فەراھەم بكەین".

ھەر پەیوەست بەو باسە ئێڵی گۆڵد، جێگری سەرۆکی دامەزراوەی لەندەن بۆ لێکۆڵينەوەی سیاسی دەڵێت: "پێویستە هەنگاوی یەکلاکەرەوە بنێین. پرسیار ئەوەیە چۆن ئەم هەنگاوە بنێین؟. لەرێگەی گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردەکانی کورد کە لە ئێران رابەرایەتی ئۆپۆزسیۆن دەکەن، دەبێت هەوڵبدەین گۆڕانکاری لە سەرکردایەتیی ئەم وڵاتەدا بکەین".

سه‌ڵاح بایەزیدی، نوێنەری کۆمەڵگەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان لە واشینتن بە كوردستان24 گوت: "یەكەمجارە بەمشێوەیە لە واشتن باس لە گۆڕینی رژێمی ئێران دەكرێت، ئەو ھەوڵانە دڵخۆشمان دەكات، ھیواخوازین لە ئایندەدا كۆبوونەوەی زیاتر لەوبارەوە ئەنجامبدرێت".

ھ.م