ورده‌كاری كوژرانی قاسم سوله‌یمانی
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ورده‌كاری كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسی بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری رۆژنامه‌كه، كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌و دوو به‌رپرسه له لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكاوه كراونه‌ته ئامانج.
پێنتاگۆن له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، كوژرانی قاسم سوله‌یمانی به فه‌رمانی راسته‌وخۆی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه.
پێنتاگۆن راشیگه‌یاندووه، سوله‌یمانی پیلانی هه‌بووه هێرش بكاته سه‌ر دیپلۆماتكارانی ئه‌مه‌ریكا و هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته له عێراق و ناوچه‌كه‌دا.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌و هێرشه، دوای ئه‌وه دێت، دوێنێ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، مارك ئیسپه‌ر هۆشداری دابووه ئێران و رایگه‌یاندبوو، ئه‌مه‌ریكا هێرشی پێشوه‌خته ده‌كاته سه‌ر هه‌ر گرووپێك ئه‌گه‌ر بزانرێت به نیازن هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، بۆردومانی دوو ئۆتۆمبێل كراوه، كه هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبییان تێدا بووه، كاتێك ویستوویانه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بێنه ده‌ره‌وه.
به‌رپرسێكی عێراقی رایگه‌یاندووه، فڕۆكه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی له سووریاوه هاتووه‌ته عێراق.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئیرنای ئێرانی بڵاویكرده‌وه، قاسم سوله‌یمانی له به‌یرووته‌وه روویكردووه‌ته به‌غدا نه‌ك له سووریاوه.
وێستگه‌كانی ژیانی قاسم سوله‌یمانی
* قاسم سوله‌یمانی له 1957 له گوندی رابوری سه‌ر به پارێزگای كرمان له باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئێران له خێزانێكی هه‌ژار له‌دایكبووه.
- به هۆی هه‌ژارییه‌وه نه‌یتوانیوه خوێندن ته‌واو بكات و تا ناوه‌ندی خوێندووه.
- له فه‌رمانگه‌ی ئاوی شاره‌وانی كرمان كاریكردووه.
- دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، یه‌كێك بووه له پاسدارانی شۆڕش و به‌شداری له شه‌ڕی عێراق و ئێران كردووه.
- له 1998ه‌وه كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران.
- له 2011دا پله‌كه‌ی له عه‌قیده‌وه به‌رز كراوه‌ته‌وه بۆ لیوا و عه‌لی خامه‌نه‌ئی خۆی پله‌كه‌ی به‌رزكردووه‌ته‌وه.
- سه‌رپه‌رشتی فه‌یله‌قی قودسی ده‌كرد، كه یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی پاسداران بوو بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی ئه‌منی له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئێران.
- ماوه‌ی سێ ده‌یه‌یه، قاسم سوله‌یمانی توانیویه‌تی بازنه‌یه‌كی هه‌ژموونی شیعه درووست بكات، كه ناوه‌نده‌كه‌ی تاران بێت و درێژ بووه‌ته‌وه بۆ عێراق، سووریا، لوبنان، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتیی و یه‌مه‌ن.
- له 2011ه‌وه به‌رده‌وام سوله‌یمانی سه‌ردانی سووریا ده‌كات. خۆی سه‌رپه‌رشتی به‌شێك له شه‌ڕه‌كانی كردووه.
- پشتیوان و هاوكارێكی سه‌ره‌كی حزبوڵڵای لوبنان و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و شیعه‌كانی عێراق بووه.