به ڤيديۆ.. سه‌رۆك بارزانى: كاتى ئه‌وه‌يه خه‌ڵكى كوردستان بڕيار له چاره‌نووسى خۆى بدات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، بڕيارى ئه‌نجامدانى ريفراندۆم بڕيارى هه‌موو خه‌ڵكى كوردستانه و له كاتى خۆي‌دا ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رۆك بارزانى گوتى: ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن ريفراندۆم دوا بخه‌ن، پرسيارێكى گه‌وره درووست ده‌كه‌ن، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه ئێمه كه‌ى ريفراندۆم ئه‌نجام بده‌ين و كه‌ى كاته‌كه‌ى گونجاوه.
سه‌رۆك بارزانى روونيشيكرده‌وه، عێراق له سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر بنه‌ماى شه‌راكه‌ت دامه‌زرا به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه ئه‌وه شكستى هێنا.
هه‌روه‌ها گوتى: چيديكه نابێت په‌يمانه‌كانى لۆزان و سايكس بيكۆ چاره‌نووسى كوردستان ديار بكه‌ن و ئێمه ده‌بێت خه‌ڵكى خۆمان و گه‌لى كوردستان ئه‌و چاره‌نووسه ديار بكات.
ئه‌وه‌شى گوت: برايه‌تى هه‌موو نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كان و هه‌موو ئاين و ئاينزاكان ده‌بێت بپارێزرێت و ئێمه ده‌مانه‌وێت ده‌ستى برايه‌تى بۆ هه‌موو لايه‌ك درێژ بكه‌ين، به‌ڵام ئه‌گه‌ر يه‌كێك بيه‌وێت شه‌ڕ بكات و ئه‌وه با خۆى تاقى بكاته‌وه و ئه‌وه مه‌يدان.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ماوه‌ى 10 ساڵه ماف و ئيمتيازى پێشمه‌رگه نادرێت، به‌ڵام به ماوه‌ى دوو كاتژمێر ياسايان بۆ حه‌شدى شه‌عبى ده‌ركرد.
سه‌رۆك بارزانى جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان شه‌راكه‌ت و برايه‌تى قبوڵ نه‌كه‌ن، كورديش خزمه‌تكارى قبوڵ ناكات.