پێنج فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامەكانی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە

"بۆ گێڕانەوەی دەنگەكان رێكاری یاسایی دەگرینەبەر"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

فراکسیۆنەکانی گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ، بزووتنەوەی ئیسلامی و شیوعی لە پەرلەمانی کوردستان ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە.

هەر پێنج فراکسیۆنەکە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، دەنگەکانیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دزاوە و کودەتای ئەلیکترۆنی روویداوە، دووپاتیشیان کردەوە بۆ گێڕانەوەی مافەکانیان هەموو رێکارێکی یاسایی دەگرنەبەر.

لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا بەھزاد زێباری، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی رایگەیاند: "پرۆسەی دەنگدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رەتدەكەینەوە، چونكە لە پرۆسەكەدا ساختەكاری كراوە، لەم قۆناخەدا پێمانوایە پرۆسەی سیاسی و دیموكراسی لە ھەرێمی كوردستان لە ژێر پرسیاردایە، دەنگدەرانیش دڵنیا دەكەینەوە ھەموو رێكارێكی یاسایی دەگرینەبەر بۆ گێڕانەوەی دەنگەكانیان".

ھ.م