تووشبووانی كۆرۆنا له‌دوای چاكبوونه‌وه‌ش %20ی توانای سییه‌كانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
پزیشكانی هۆنگ كۆنگ له دوای ده‌رئه‌نجامی سێ توێژینه‌وه له‌گه‌ڵ كۆلیجی هارڤارد بۆ ته‌ندروستی گشتی، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌وانه‌ی كه چاكده‌بنه‌وه له دوای تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید-19) %20 - %30ی توانای كاركردنی سییه‌كانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كاتێك ئه‌و كه‌سانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو ژیان، له كاتی خێرایی رۆیشتندا، هه‌ستیان به هه‌ناسه‌بڕكێ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی كردووه.
رۆژنامه‌ی بزنس ئینسایده‌ر نووسیویه‌تی: "له كۆی 12 كه‌س، سێ كه‌س زیان به سییه‌كانی گه‌یشتووه و واده‌خوازێت مانگانه سه‌ردانی دكتۆری كۆئه‌ندامی هه‌ناسه بكات".
له‌و باره‌یه‌وه ئۆین تسانگ تاك-ین، به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی سه‌نته‌ری نه‌خۆشییه درمییه‌كان له هۆنگ كۆنگ، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی دا ئاشكرایكرد، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به ته‌واویش چاكبوونه‌ته‌وه له نه‌خۆشییه‌كه، 20%-30%ی سییه‌كانیان وه‌ك پێویست كار ناكات.
تسانگ ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه ئه‌و كه‌سانه پێویستیان به راهێنانی وه‌رزشی دڵ و چالاكی خوێنه‌ر و خوێنهێنه‌ركان هه‌یه و پێویسته بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك مه‌له بكه‌ن بۆ چالاكبوونه‌وه‌ی سیسسه‌كانی و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یان به ته‌واوی.
به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاری ئاریا بندێكس، له كاتێكدا پشكنین بۆ سییه‌كانی 9 نه‌خۆش كراوه له رێگه‌ی سیتی سكانه‌وه و وه‌ك سامپڵ وه‌رگیراون، له چه‌ند شوێنێكدا سییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه په‌ڵه‌یه‌كیان تێدا ده‌ركه‌وتووه له شێوه‌ی شووشه‌یه‌كی به‌ستوو، كه ئاماژه‌یه بۆ تێكچوونی پارچه‌یه‌كی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی له‌ش.
هه‌روه‌ها گۆڤاری نیوز ویك، راپۆرتێكی كۆمه‌ڵه‌ی رێدیۆلۆجیكل له ئه‌مه‌ریكا-ی وه‌رگرتووه، له‌سه‌ر سییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له راپۆرته‌كه‌دا نموونه‌ی هاووڵاتییه‌كی شاری ووهان-ی وه‌رگرتووه، كه ته‌مه‌نی 44 ساڵه و فه‌رمانبه‌ری بواری گواستنه‌وه بووه له بازاڕی زینده‌وه‌ره ده‌ریاییه‌كان، كه له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه تووشبووه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، ئه‌و كه‌سه بۆ ماوه‌ی 13 رۆژ (تا) و كۆكه‌ی هه‌بووه، كاتێك داخلی نه‌خۆشخانه كراوه له 25/12/2019، به هه‌وكردنی سه‌ختی سییه‌كان نه‌خۆشییه‌كه‌ی دیاریكراوه، چونكه نه‌یتوانیوه هه‌ناسه بدات و تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌كی بێوێنه بووه. له كۆتاییدا، پاش چه‌ند رۆژێك ئه‌وكات به كۆرۆنا ڤایرۆس دیاریكردووه، وێرای هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆر، به‌ڵام پاش هه‌فته‌یه‌ك كۆچی دوایی كردووه. دوای لێكۆڵینه‌وه له‌وه‌رگرتنی وێنه‌ی سییه‌كانی له ژێر سی تی سكان، ده‌ركه‌وتووه به‌شێك له‌سییه‌كان شێوه‌ی شووشه‌یه‌كی به‌ستووی وه‌رگرتووه.
شۆن یۆرجنسۆن كالاهان، مامۆستای یاریده‌ده‌ر له پزیشكی هه‌ناوی له زانكۆی یوتا، بۆ گۆڤاری نیوزیوك ده‌ڵێت: "كۆرۆنا ڤایرۆس، ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی رووبه‌ری بچووكی هه‌وای سییه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی شله‌یه‌كی سپی، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی كه ئۆكسجین به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو ناگاته سییه‌كان، بۆیه یه‌كێك له ئامۆژگارییه‌كانم بۆ هاووڵاتیان له ژینگه‌یه‌كی پاكدا بمێننه‌وه، كه رێژه‌ی ئۆكسجینی تێدا زۆر بێت".
كالاهان ئامۆژگاری پزیشكه‌كان ده‌كات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تیشكی ئێكس (X-Ray) به‌كارنه‌هێنن بۆ نه‌خۆشه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، چونكه ئه‌گه‌ر تووشبووبێت به كۆرۆنا ئه‌وه زۆر خراپتری ده‌كات.
ڤایرۆسی كۆرۆنا، نه‌خۆشییه‌كه تووشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌بێت، كۆكه و تا و سه‌رئێشه و گیانداهێزرانی له‌گه‌ڵدایه، تا رۆژی 14ی ئاداری 146 هه‌زار و 194 كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و 5 هه‌زار و 436 كه‌س مردوون.