به‌ ڤیدیۆ‌... بارزانی پێشوازی له‌ وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا ده‌كات

kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر

وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كه‌مێك پێش ئیستا له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئورسولا ڤۆن دیر لیان شه‌وی رابردوو به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی دیپلۆماسی و سەربازی گەیشتە هەرێمی كوردستان و له‌ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر له‌ لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه‌ شه‌ڕی دژی تیرۆر و ره‌وشی ناوچه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌یان ده‌بێت.