یه‌كێتی ئه‌وروپا: ناكرێت عێراق بكرێته قوربانی جه‌نگی وڵاتانی دیكه
K24- هه‌ولێر:
مارتن هوت، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق گوتی: "عێراق شایسته‌ی ئه‌وه نییه بكرێته قوربانی جه‌نگی نێوان وڵاتانی دیكه" و داواشی له لایه‌نه ناكۆكه‌كان كرد، دان به‌خۆیاندا بگرن و هه‌وڵ بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بده‌ن.
هوت له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "ئێران به هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د، سه‌روه‌ری خاكی عێراق پێشێل ده‌كات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه، كه ئه‌مه‌ریكا له 3ی ئه‌م مانگه سه‌وه‌ری عێراقی پێشێل كردووه... عێراق شایسته‌ی ئه‌وه نییه بكرێته قوربانی جه‌نگی وڵاتانی دیكه".
ايران ينتهك سيادة العراق بهجومه على قاعدة عين الأسد. و هذا بعد ان أشتكى العراق من انتهاك الولايات المتحدة لسيادته في ٣/١. فالعراق لا يستحق ان يكون ضحية حروب الآخرين!
— Martin Huth ?? ?? (@EUAmbIraq) January 8, 2020
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" رایگه‌یاند، "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئێران زیاتر له 12 مووشه‌كی ئاراسته‌ی دوو بنكه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانیان له عێراق كردووه"، ئاماژه‌ی بوه‌شدا، دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی زیانه‌كانی ئه‌و موشه‌كبارانه، پلانی خۆیان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، كه تاران رایگه‌یاندبوو، "ئه‌و هێرشه‌یان له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران ئه‌نجامداوه".
دواتریش وێڕای ئه‌وه‌ی ئێران جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه زیانێكی زۆریان به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ره‌تی ده‌كاته‌وه ئه‌و هێرشانه هیچ زیانێكی لێكه‌وتبێته‌وه.
H.B