میحوه‌ری یه‌كگرتوو له دژی ئه‌مه‌ریكا راده‌گه‌یه‌ندرێت
K24- هه‌ولێر:
نه‌سر شه‌مه‌ری، جێگری ئه‌مینداری گشتی گروپی نوجه‌بای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری داهاتوودا سه‌ركرده‌ی گروپه‌كانی میحوه‌ری به‌رگری بۆ راگه‌یاندنی به‌ره‌ی یه‌كگرتوو له دژی بوونی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه راده‌گه‌یه‌نن.
دووپاتیشیكرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت پێشبینی قه‌باره‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌مان بۆ خوێنی قوربانییه‌كانمان بكات"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه له هێرشی ئاسمانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا له قائیم كوژران و هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و یاوه‌رانیان، كه له هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكاوه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران.
شه‌مه‌ری له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "گه‌وره سه‌ركرده عێراقییه‌كانی به‌ره‌ی به‌رگری ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی میحوه‌ری یه‌كگرتوو له دژی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه"، روونیشیكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "پێویسته هه‌موو گروپه‌كانی به‌رگری وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یه‌كگرتوو بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ واشنتن ده‌ركه‌ون"، هه‌وره‌ها گوتی: "بۆ راگه‌یاندنی میحوه‌ری یه‌كگرتوو زۆر له‌سه‌ر كاروباری رووكاری و پرۆتۆكۆڵی ناوه‌ستین، چونكه قه‌واره‌ی ئیسلامی له سه‌رانسه‌ری جیهان هه‌ر یه‌كه".
شه‌مه‌ری دووپاتیكرده‌وه، "جه‌نگه‌كه ئێستا گوازراوه‌ته‌وه بۆ ناوجه‌رگه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانی واشنتن له ناوچه‌كه، كه ده‌یانه‌وێت له‌وێوه بمانكه‌نه ئامانج"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت پێشبینی قه‌باره‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌مان بۆ خوێنی قوربانییه‌كانمان بكات".
سه‌رچاوه: ئاژانسی سه‌ربه‌خۆی عێراقی
H.B